پۆشەرە کۆئەندام

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-24-21:49:00 - کۆدی بابەت: 540
پۆشەرە کۆئەندام

ناوه‌ڕۆك

پۆشەرە کۆئەندام

کام ئەندام لە لەشت پێویستە بەشێکی مردوو بێ بۆ ئەوەی بە زیندویی بمێنێتەوە؟ وە لە جیاکەرەوەکانی ڕەنگی زۆری تێدایە، وە گەورەترین کۆئەندامی لەشە، ئێستا بۆت دەردەکەوێت!

ئایا ئەزانیت ئەمە پێستتە؟ ئەگەر مەتەڵەکەت هەڵهێنا ئەوا گەیشتنی بە ڕاستیەکە. پێست و موو و نینۆک پۆشەرە کۆئەندامIntegumenary system پێکدەهێنن، پۆشەرە کۆئەندام لەشت دادەپۆشێت و یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی ناوەکی دەدات.

 

فرمانەکانی پێست

بۆچی پێویستمان بە پێست دەبێت؟ لەبەر چوار هۆی سەرەکی:

  1. ئاوی ناو لەشت دەپارێزێت. وە تەنۆچکەی بێگانە لە دەرەوەی لەشت دەهێڵێتەوە.
  2. پێستت پەیوەندیت دەهێڵێتەوە بە جیهانی دەوروبەر بۆ نمونە کۆتایی دەمارەکان لە پێستت یارمەتیت دەدات بۆ هەستکردن بە شتەکانی دەوروبەرت.
  3. یارمەتی ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەشت دەدات.لەناو پێستفا ئەندامی بچوک هەن پێیان دەڵێن ئاراقەرژێن،ئارەقە بەرهەم دێنن. ئارەقە شلەیەکی سوێرە لە ناوەوەی لەش دەردەچێتە ڕووی پێست، لە کاتی بەهەڵم بوونی ئارەقە پێست سارد دەبێتەوە.
  4. پێست یارمەتی ڕزگار بوونی لەشدەدات لە پاشەڕۆکەکان. تۆ دەتوانیت لە زۆر پاشەڕۆی کیمیایی ڕزگار بیت بە هۆی ئارەقەکردنەوە.

 

 

 پێست زۆر ڕەنگی هەیە. ڕەنگی پێست بە ماددەیەکی کیمیایی دیاریدەکرێت کە بە میلانین ناسراوە ئەگەر ماددەی میلانین زۆربێت ڕەنگی پێست زۆر تێردەبێ وە ئەگەر کەمیش بێ ئەوا ڕەنگەکەی زۆر کاڵ دەبی. ماددەی میلانین تیشکی سەروو وەنەوشەیی لە خۆرەوە دەمژێت، کەواتە میلانین کەمکردنەوەی ئەو زیانە کەم دەکاتەوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی شێرپەنجەی پێست، بەڵام هەموو جۆرە پێستێک لەوانەیە تووشی شیرپەنجە بێت، تەنانەت پێستی پێستی نێریش بۆیە پێویستە پێست بەپێی توانا لە تیشکی خۆر بپارێزێت.

 

چینەکانی پێست

گەورەترین ئەندام لە لەشت پێستە، لە ڕاستیدا پێست ڕووبەرێک کە دەگاتە دوو مەتر دووجا لە لەشی مرۆڤێکی پێگەیشتوو دادەپۆشێ. پێست لە دووچین پێکهاتووە: توێژ و بن توێژ. توێژEpidermiis چینی دەرەوەی ]ێستە، کاتێک سەیری پێستت دەکەی دەبینی. بەڵام چینە ئەستورەکەی پێستدەکەوێتە ژێرەوەی وە پێیدەڵێن بن توێژDermis.

 

توێژ

کە ڕووکەشە شانە پێکدێت. لەگەڵ ئەوەی لە چەند چینە خانەیەک پێکهاتووە، کەچی بە ئەستوری دوپەڕە کاغەزە لەسەریەک لە  زۆربەی بەشەکانی لەش دا. لەناو لەپەکانی دەست و بنی پێ ئەستورترە لە بەشەکانی دیکە. زۆربەی خانەکانی توێژ مردوون. پڕن لە مادەیەکی پڕۆتینی بە کیراتین ناودەبرێت. کیراتین یارمەتی پێست دەدات پتەو بێت.

 

بن توێژ

دەکەوێتە ژێر توێژەوە زۆر ڕیشآڵی تێدایە کە لە پڕۆتین پێکهاتووە پێیان دەڵین کۆلاجین. ئەم ڕیشاڵانە یارمەتی بەهێزکردن و نوشتانەوەی پێت دەدەن، بێ ئەوەی بڕوشێت، بن توێژ پێکهاتەوی زۆر بچوکی تێدایە.

 


سەرچاوەکان



3309 بینین