شه‌کله‌مه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-25-22:46:00 - کۆدی بابەت: 546
شه‌کله‌مه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

سێ پیاڵه‌ شه‌كر 

پێنج پیاڵه‌ ئارد 

چه‌ند جۆرێك له‌ڕه‌نگی شل 

یه‌ك پیاڵه‌ ڕۆنی زه‌یت 

100 گرام كه‌ره

‌ نیو كه‌وچكی چا خوێ

ئامۆنیا  

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- زه‌یت و كه‌ره‌و شه‌كره‌كه‌ وجوان تێكه‌ڵ بكه‌ پاشان ئارد و خوێی ئامۆنیا جوان تێكه‌ڵ بكه‌ 

2- چه‌ند ڕه‌نگت هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ به‌شی لێ جیاكه‌ره‌وه‌و ڕه‌نگه‌كانی تێبكه‌و جوان بیشێله‌ 

3- بیكه‌ره‌ گونكی بچوك و هه‌موی وه‌ك یه‌ك بیبرژێنه‌ له‌سه‌ر پله‌ی 160 نابێت بهێڵی زیاد ببرژێت و ئاڵ ببێت

 


سەرچاوەکان



700 بینین