سوودەکانی بادام

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-01-16:12:00 - کۆدی بابەت: 564
سوودەکانی بادام

ناوه‌ڕۆك


بادامی شیرین


داری بادام دارێکە خاوەنی گەڵای درێژ و باریک کە گوڵەکانی لە پێش گەڵاکانیدا دەپشکوون و دەردەکەون، میوەی بادام هەوەڵی پێستێکی سەوز و ناسک دایپۆشیوە و تووکنە کە پێی دەڵێن چەقالە بادام کە دوای ماوەیەک ڕەق و سەخت دەبێ مەغزی بادام دوو جۆرە:شیرین و تاڵ، بادامی شیرین بە کاڵی یان برژاوی  دەیخۆن ڕۆنیشی لێ دروست دەکەن ئەو ڕۆنە بۆ پزیشکی  و سەنعەتی و سابوون سازکردن بە کاردێت بە عەرەبی پێی دەڵێن «لوز» چەقالە بادام میوەیەکی بەهێزە و گەدە بەهێز دەکا، ئاوەکەی پووکی ددان بەهێز دەکا ئەو بەشانەی لە داری بادام کەڵکیان لێ وەردەگیرێ،ئەوانەن:
١.تێکوڵ  ٢.گەڵا  ٣.خونچە ٤.مێشکی بادام
تەمەنی ئابووری بادام نزیکەی ٥٠ ساڵە، باخێکی باشی بادام باشی ئاو دەی و پەینی کەی هەتا چوار تۆن و نیوی بەرهەم دەبێ لە هێکتاردا،بەڵام بە شێوەی ئاسایی زۆر لەوە کەمتر نزیک بە ١٥٠٠ کیلۆ لە هێکتارێکدا.
لە ئێراندا نزیک بە ٣٠ جۆر بادام ناسراوە و دەچەقێنرێ گرینگترین جۆری جۆری ناوخۆیی ئەوانەن:بێ وێنە،تاجری،بەرد مەشەدی،کاغەزی،دەنووک قاژووی موحبی عەلی.


تایبەتمەندی  بادام

١.بادام میوەیەکە لێوڕێژ لە قیتامین B2 ,PP, B1 قەند،کلسیۆم،مادەی چەوری.

٢.زانایانی گەورەی ئیسلام(ئەبو عەلی سینا و زەکەریای رازی) وتوویانە بادام سینگ نەرم دەکا و سووتانەوەی میز هێدی دەکا، مەعیدە بەهێز دەکاو سیپەلک خاوێن دەکاتەوە ڕیخۆڵەکان خاوڵن دەکاتەوە بۆ  ئەوانەیان داناوە.

٣.زەکەریای رازی باوەڕی وابووە بادام زەین زیاد لەش قەڵەو دەکات.

٤.بادام خاوەنی ئەندازەیەکی زۆر قسڵەو و ئەندازەیەکی بەرچاو فسفۆڕە کەشوێنەوارێکی تەواوی لەسەر مێشک و چۆنێتی دەمار هەیە.

٥.بادامی گەییوی وشک بێ ئەندازە بەهێزە و بۆ ئەو کەسانەی گیرۆدەی کەمی کلسیۆمن خواردنێکی زۆر باشە.

٦.لە بادامی شیرین ڕۆنێک دەگرن کە زگ دەچوێنێ ئەندازەی خواردن بۆ گەورە ساڵان ٦٠گرام بۆ منداڵان ١٠ هەتا ١٥ گرام کە بەیانان لە خورێنی دەبێ بیخۆن.

٧.ئەگەر برینی بیرۆ بە ڕۆنی بادامی شیرین چەور کەن، چابوونەوەی وە تاڵووکە دەخا.

٨.بۆ بەهێز کردنی ڕیخۆڵەکان دەتوانی بەشی خوارەوەی زگ  بە ڕۆنی بادامی شیرین ، بەیانی و شەوێ تێهەڵسووی و دەستی رێخەی.

٩. ڕۆنی شلی بادامی شیرین بۆ هێدی کردنی ژانی گوێ زۆر باشە  بەو مەبەستە  دەبێ نیوەکەوچکێکی قاوەخۆری چکۆڵە ڕۆنی بادام شەوێ کاتی خەو لە گوێ بکەن.

١٠بۆ نەرم ڕاگرتنی دەست لە زستاندا و بۆ چارکردنی قڵیشی دەست دەتوانین ڕۆنی بادامی شیرین بە قەدەر ئەویش ڕۆنی کەرە و کاکائۆ تێکەڵ بکەن وەک فیچقە لە دەسی هەڵسوون.

١١.شیری بادام بۆ دەرمانی لەرزی، چڵکی گەدە و ڕیخۆڵەکان و میزۆک دەیخۆنەوە .

١٢.خواردزی شیری بادام بۆ چارەی دڵەتەپێ ، کۆخەی یەک لە دوای یەکە باشە.

١٣.ڕۆنی بادامی شیرین  کۆخەی وشک کە سەرچاوەی لە دەمارەوە بێت، هێدی دەکات.

١٤.ڕۆنی بادامی شیرین خڵتەی ئەستووری دەروون بە ئاسانی لا دەبا، لەو دوو بۆنەی سەرەوە کەسانێک کە (بلۆقیان داوە) یات عازەب بوون، بەیانی و نیوەڕۆ و شەو یەک کەوچکی مرەباخۆری  لێ بخۆن.

١٥.ڕۆنی بادام بۆ چارەی قۆڵنجی گورچیلە، بەردی گورچیلە، خوێن میزە ، ژان گەلی منداڵ بوون، بێ تاقەتی منداڵ، بەهۆی دڵ پێکداهاتن حاڵەتی لەرزی منداڵانی شیرەخۆر بە شێوەی خواردن یان خاوێن کردنەوە بەکار دەبرێ، ئەندازەی خواردن بۆ گەورە ساڵان ١٥ تا ٦٠ کە لە لیترێ ئەوی گەرمدا حەلی دەکەن و دەیدەن بە نەخۆش یان پێی خاوێن دەکەنەوە بۆ منداڵی شیرە خۆر کەوچکێکی مرەباخواردن لە نیوە ئیسکانێک ئاوەی گەرمدا.

١٦.ڕۆنی بادام  تۆزانەوەی گەروو لادەبا بۆ ئەو مەبەستە  ١ تا ٢ کەوچکی چێشت خواردن ڕۆنی بادامی شیرین لە لیترێک ئاوی گەرم دەکەن پاشان غەرغەرەی پێ دەکەن و ئەگەر پێشتان خۆش بوو، دوای غەرغەرەکە قوتی بدەن.

١٧.بۆ پشتگیری لە کووڕی و دەرمان کردنی دەبێ ڕۆنی بادامی شیرین  هەندێک گەرم کەن ڕۆژی چەند جارێک لەو جێگایە کە تازە مۆرەکانی خواربوون هەڵسوون و لەسەر پشت ڕایکێشن.

١٨.ئەگەر ٥٠ گرام تێکوڵی وشکی زەردی بادامی شیرین لە لیترێک ئاودا  بکوڵێنن ئەو کەسانەی عازەب بوون، بەیانی و نیوەڕۆ و شەو هەر جارەی ئیسکانێک لەگەڵ کەمێک شەکر بخۆنەوە و منداڵیش نیوە ئیسکانێکژانی گەروو و کۆخەی بێ پسانەوە و تاوی شوێنی هەناسەکێشان هێدی دەکا.

٢٠.خونچەی  بادامی شیرین نەرم و هێدی زگت دەچوێنێ بە شێوەی دێم کراو دەیدەن بە منداڵ.

٢١.بادام بۆ بەهێز کردنی زەین و  هێزی بینایی باشە.

٢٢.بادام گەرم و تەرە، شەکر چاکی دەکات.

٢٣.لە بادامی شیرین شەربەتێک دروست دەکەن کە لە یاری تاوتوێی ماسینی ئەندامی شەرمی مرۆڤ و میز باشە ئەو شەربەتە فێنکە هێدی کەرە بو ئەو مەبەستە دەبێ کیلۆیێ بادام ، تێکوڵەکە لێ  وەکەن و لە دەستاونگێک دا  کەنمێکیش ئاوی تێدا بێت، بیکوتن تا دەبێتە خەمیر پاشان ئەوەی لەگەڵ لیترێک ئاو و ٥٠٠ گرام  شەکر تێکەڵ بکەن ، لووس و بێ گرێی بکەن ئەوجار ٧٠٠ گرام قەند و ٢٠٠ گرام ئارەقی بەهار ن

Bavin, [30.11.20 14:05]
ارنجی تێدەکەن .

٢٤.لە دێم کراوی ٣٠ گرام گەڵا و ١٥ گرام خونچەی  داری بادام  تێکەڵکراوێک بەدیدێ کە میز زیاد دەکات زگت دەچوێنێ،کرمیش دەکوژێ.

٢٥.ئەگەر بادام ببرژێن وەکوو قاوە بیسوونەوە وەک قاوەی لێ دێ و هیچ زیانیشی نییە. 

٢٦.ئەگەر مشتێک تێکوڵی بادام ماوەی نیو سەعات بکوڵێنن تۆزێک شەکرو چەند دڵۆپێکئاوی لیمۆ تێکەن و چایەکی خاوێن و بۆن خۆش  بەدیدێ کە بۆ چارەی تاو، کۆخەژانی گەروو بەکاردێ.

٢٧.ئەگەر گەڵای تازە و سەوزی  داری بادام وەک مەڵحەم لەسەر سووتاو ،یان کوتراوی دانێن باش دەبێ.

٢٨.تێکوڵی بادامی شیرینباشترین خواردنە بۆ ئاژەڵی گیاخۆر کە بۆی قەڵت قەڵتی گەورە دەکەن و لەگەڵ وێنجە و جۆ وێکەڵی دەکەن و دەیدەن بە ئاژەڵ بە تاڵوو قڵەویان دەکات.

٢٩.بادام خواردنێکی زۆر باشە بە تایبەت بۆ ژنان ڕاسپردێردراوە کاتێک کە دووگیانن یا شیر دەدەن بە منداڵ بیخۆن ، چونکە بادام بەهێزە و هێز دەبەخشێ لەسەر ساخی تۆ شوێنەواری هەیە.

٣٠.چەقالە بادامی نەگەییو و ناسک کە لەگەڵ تێکوڵە سەوزەکەیەتی گەدە بەهێز دەکات و بۆ پوکەکان باشە.

٣١.لە بادامشیرین شەربەتێکی دروست دەکەن یۆ دەرمانی ئاوسانی ئەندامی شەرمی مرۆڤ بە کەڵکە.

٣٢.لە بادام دا دەکرێ بڵێی ماکی نیشاستەیی نییە لەبەر ئەوە ئەو کەسانەی گیرۆدەی نەخۆشی قەندن دەتوانن ئەندازەیەکی زۆر بخۆن هەتا بیکەنە جێگری نان.

٣٣.مێشکی بادامی شیرین چونکە فوسفۆڕی تێدایە باشترین دەرمانی نەخۆشی مێشک و دەمارە.  

 


سەرچاوەکان



1303 بینین