ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە سوودیان بۆ پێست هەیە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-11-20:25:00 - کۆدی بابەت: 652
ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە سوودیان بۆ پێست هەیە

ناوه‌ڕۆك

ئە‌م خواردن و خواردنە‌وانە‌ سوودی بۆ پێست ھە‌یە‌

ڕۆژانە‌ ئێمە‌ چە‌ندین كرێم بە‌كاردە‌ھێنین بۆ ئە‌وە‌ی ببینە‌ خاوە‌ن پێستێكی جوان و پاك و سە‌رنج ڕاكێش، بە‌ڵام بە‌ پێی ماڵپە‌ڕی  joybauer  چە‌ند میوە‌یە‌ك ھە‌یە‌ كە‌ سودی زۆریان ھە‌یە‌ بۆ پێست و بە‌ پاكی و جوانی دە‌ریدە‌خە‌ن، بە‌بێ بە‌كارھێنانی ھیچ كرێمێك بە‌ڵكو بە‌ ڕێگای سروشیتی.
 ١-  خواردنی میوە‌كانی وە‌كوو ئە‌نە‌ناس و كێوی كە‌ پڕن لە‌ ڤیتامین سی، دژی چرچ بوونی پێست كاردە‌كات و سوودی زۆری ھە‌یە‌ بۆ پێستت.
 ٢-  زۆر خواردنە‌وە‌ی ئاو، ڕاستە‌ ئاو میوە‌ نیە‌ بە‌ڵام سودێكی زۆری ھە‌یە‌ بۆ پێستت، ڕۆژانە‌ پە‌رداخێك ئاوی سارد بخۆرە‌وە‌ دوای ھە‌ستان لە‌ خە‌و.
 ٣-  ماسی بڕێكی زۆر لە‌ ئۆگا ٣ تێدایە‌، كە‌ ئە‌میش سودێكی زۆری ھە‌یە‌ بۆ پێست و لە‌شت.
 ٤-  گێزە‌ر دژی چرچ بوونی پێستت كار دە‌كات، پڕە‌ لە‌ ڤیتامین ئە‌ی كە‌ بۆ لە‌شت و پێست سودێكی زۆری ھە‌یە‌.
 ٥-  قە‌رنابیت زۆر سودی ھە‌یە‌ بۆ پێست، چونكە‌ ڤیتامین سی و ئی تێدایە‌، كە‌ بە‌ ھە‌ردووكیان خانە‌كانی پێستت دە‌پارێزن بە‌ تایبە‌تی لە‌ تیشكە‌كانی جۆر.


سەرچاوەکان



1755 بینین