مۆز و گرنگیدان بە پێست

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-23:45:00 - کۆدی بابەت: 685
مۆز و گرنگیدان بە پێست

ناوه‌ڕۆك

لە‌ ڕێگای مۆزە‌وە‌ ھە‌موو گرفتە‌كانی پێستت چارە‌سە‌ر بكە‌

مۆز یە‌كێكە‌ لە‌و میوانە‌ی كە‌ سودی تە‌ندروستی زۆری بۆ مرۆڤ ھە‌یە‌، دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ كۆمە‌ڵێك ڤیتامین و كانزا كە‌ دە‌توانرێت بۆ مە‌بە‌ستی جوانكاری سودی لێوە‌ربگیرێت:

١-پێستی وشك: پێویستە‌ بە‌م شێوە‌یە‌ بە‌كاربھێندرێت:
مۆزێكی گە‌یو وردبكرێت بۆ ماوە‌ی ١٠ خولە‌ك بدرێت لە‌ دە‌مووچاو لە‌ دوایدا بە‌ ئاوی سارد بشۆردرێت.
٢- پێستی چە‌ور: پێویستە‌ مۆزە‌كە‌ ورد بكرێت و كە‌وچكێك ھە‌نگوین و نیو‌ كە‌وچك ئاوی لیمۆی تێبكرێت ، لە‌ پاشاندا بە‌ قوماشێكی شێدار یاخود بە‌ ئاوی سارد بشۆردرێت.
٣- لە‌ نە‌ھێشتنی چرچی دە‌مووچاودا بە‌سوودە‌: پێویستە‌ مۆزی وردكراو لە‌گە‌ڵ كە‌وچكێكی بچوك لە‌ ئاوی پرتە‌قاڵ و شیر تێكە‌ڵی بكرێت و بدرێت لە‌ دە‌موچاو.
٤- دە‌توانرێت سود لە‌ توێكڵی مۆز وە‌ربگیرێت، لە‌ شوێنی زیبكە‌كە‌ ئە‌مە‌ش بۆ نە‌ھێشتنی ھە‌وكردن بە‌سودە‌، ھە‌روە‌ھا دە‌توانرێت بە‌م شێوە‌یە‌ بە‌‌كاربھێندرێت مۆزە‌كە‌ لە‌ت بكرێت و ھە‌نگوین و زە‌ردە‌چە‌وی تێبكرێت بدرێت لە‌ دە‌مووچاو لە‌ دوایدا بە‌ ئاوی سارد بشۆردرێت.


سەرچاوەکان



1178 بینین