سوودەکانی مەلەکردن لە هاویندا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-23:27:00 - کۆدی بابەت: 720
سوودەکانی مەلەکردن لە هاویندا

ناوه‌ڕۆك

سوودە‌كانی مە‌لە‌ كردن لە‌ ھاویندا

لە‌گە‌ڵ گە‌یشتنی وە‌رزشی گە‌رما مە‌لە‌كردن لە‌ ناو گشت جۆرە‌كانی وە‌رزشدا لایە‌نگری زۆری ھە‌یە‌. مە‌لە‌كردن و چالاكی لە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی كە‌ مرۆڤ ھە‌ست بە‌ خۆشی بكات و دڵە‌ڕاوكێ و خە‌مۆكی كە‌م دە‌كاتە‌وە‌ و سێكلی خە‌و باشتر دە‌كات. مە‌لە‌ كردن دە‌بێتە‌ ھۆی چالاكی دڵ و ماسولكە‌كان و دابە‌زینی چە‌وری، لە‌كاتی مە‌لە‌ كردندا ھیچ جۆرە‌ پە‌ستانێك لە‌لایە‌ن زە‌ویە‌وە‌ نامێنێت و ئە‌وە‌ش جومگە‌كان لە‌ پە‌ستان و لێك كشان دووردە‌خاتە‌وە‌.
شایە‌نی باسە‌ مە‌لە‌كردن ھیچ پە‌ستانێك ناخاتە‌ سە‌ر لە‌ش و مرۆڤ دە‌توانێت تا تە‌مە‌نی ١٠٠ ساڵیش مە‌لە‌ بكات، ئە‌وانە‌ی دووچاری پێكان دە‌بن دە‌توانن وە‌كو چارە‌سە‌ر سود لە‌ مە‌لە‌ كردن وە‌ربگرن، بە‌تایبە‌تی ئە‌گە‌ر پێكانە‌كان لە‌بە‌شی خوارە‌وە‌ی لە‌ش بێت. ھە‌روە‌ھا بۆ پاراستنی تە‌ندروستی لە‌‌ش زۆر گرنگە‌.
لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی بە‌رگری ئاو دە‌بێتە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی كە‌ ماسولكە‌كان بە‌بێ ھیچ پە‌ستانێك لە‌سە‌ر ئاو بە‌باشی كار بكە‌ن و بۆ ئە‌وانە‌ی كە‌ چالاكی ڕۆژانە‌یان كە‌مە‌ و كێشیان زۆرە‌ مە‌لە‌ كردن باشترین شێوازە‌ بۆیان.
مە‌لە‌ كردن دە‌بێتە‌ ھۆی سوتانی كالۆری بە‌ ڕێژە‌ی ٥٠٠-٦٥٠ كالۆری لە‌ كاتژمێرێكدا، ئە‌وە‌ش پە‌یوە‌ستە‌ بە‌وە‌ی كە‌ ماوە‌ی مە‌لە‌ كردن چە‌ندە‌.


سەرچاوەکان



1048 بینین