ئیبن سینا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-00:14:00 - کۆدی بابەت: 778
ئیبن سینا

ناوه‌ڕۆك

 ئیبن سینا

  گەورەترین و بەناوبانگترین زاناو عالمی سەدەی پێنجەمی کۆچی (ئەبو عەلی سینا) یە کە یەکێکە لە زانا بێ هاوتاکانی جیهانی ئیسلام، ناوی (ئەبو عەلی کوڕی حسین کوڕی عبداللە) یە کە بە (ئیبن سینا) ناوی دەرکردووە، لە ساڵی (٣٧٥) ی کۆچی لە (ئەفشەنە) ی بخارا لە دایک بووە و باوکی خەڵکی بەڵخ بووە و یەکێک بووە لە دەرمانبەرانی دەوڵەتی سامانی و لە دێی (خریثین) کە سەر بە بخارایا فەرمانبەر بووە. ئیبن سینا ۆزر زیرەک و بلیمەت بووە، هەر لە منداڵیەوە لە خوێندن و زانست و هوندەرا، لە ڕیزی پێشەوە بووە، ئەدەب و حیکمەتی خوێندووە و ئینجا رووی کردۆتە پزیشکی و زۆری پێ کە حیکمەتی خوێندووە و  ئینجا رووی کردۆتە پزیشکیو زۆری پێ نەچووە کە بووە بە شارەزایەکی تەواو لە زانستی پزیشکی و حەڤدە ساڵیتەواونەکرد کە بوو بە پزیشکێکی ناودار و پەیوەندی لەگەڵ بارەگای سامانییەکاندا پەیدا کرد. ئەو بوو دوای نەمانی سامانییەکان (بخارا) ی بەجێهیشت و تووی کردە (خوارزم) و چەند ساڵێک لەوێدا مایەوەو لە دواییدا چوو بۆ (گورگان) بۆ لای (قابوسی کوڕی وەشمگیر) بەڵام لەو کاتەدا (قابووس) کوژراو (ئەبو عەلی) نەی دی، لەبەر ئەوە (مجد الدولە) زۆر نوازشی کرد، دوای ئەمە چوو بۆ هەمەدان و لەوێ لەگەڵ (شمس الدولە) ی کوڕی فخر الدولەدا خرایە زیندانەوە، دوای بەرەلا بوونی چوو بۆ لای (علاءالدولەی کاکویە) کە حاکمی ئەصفەهان بوو، ئینجا دەستی کرد بە دانانی پەرتووک و نوسراو، تەنانەت چەند پەرتووکێکی بەناوی خۆیەوە دەرکرد تا لە ساڵی (٤٢٨) ی کۆچیدا کە لەگەڵ (علاءالدولە) دا چوو بۆ هەمەدا کۆچی دوایی کرد و لەوێدا نێژرا.

هەروەکو وتمان _ئەبو عەلی) یەکێکە لە بلیمەتەکانی جیهان و ناوی لە لیستەی زاناو پزیشک و حەکیم و فەیلەسوودەکانیجیهاندا وەک ئەستێرەی پرشنگدار دەدرەوشێەوە، لەگەڵ ئەوەشدا (ئەبو عەلی) زۆر لە هاتووچۆو سەفەردا بوووە، بەڵام گەلێک پەڕتووک و نوسراوی بە نرخی لە پاش بەجێماوە، لە پەرتووکە بەناوبانگەکانی (ئەبو عەلی سینا) -شفا- یە لە حیکمەت، کە بریتییە لە باسی دەربارەی فەلسەفە، مەنتیق، ریازی، تەبیعی و (ئیلاهی) و بە گرنگترین پەرتووکی (پزیشکی) دادەنرێت لە جیهانی ئیسلامدا و گەلێک لێکدانەوە و شەرحی لە سەرکراوە، تەنانەت یەکێکە بووە لەو پەڕتووکانەی کە قوتابخانە پزیشکییەکانی ئەوروپا وانەیان تێدا دەخوێند، هەروەها پەڕتووکی (الاشارات والتنبیهات) لە حیکمەت . . . ئەمانە هەمووی بە زمانی عەرەبی نووسیوە، بەڵام چەند پەڕتووکێکی بە فارسی نووسیوە، وەکو (دانشنامەی علائی) کە بە ناوی (علاء الدولە) ەوە نووسیوێتی. لە (مەنتیق و حیکمەت و تەبیعی و ئیلاهی) جگە لەمانەش - ئیبن سینا- چەشەی شاعیری بووە و شیعریشی وتووە بە فارس عەرەبی، ئیبن سینا گەڵێک شاگردو قوتابی هەبووە کە لە ژێر دەستیدا وانەیان خوێندووە، وەکو (عبید جوزجانی) لە ساڵی (٤٠٣) دا چۆتە لای و (ئەبو عەبدوڵا مەحەمەدی کوڕی ئەحمەدی معصوم) و (ئەبوو الحسن بهمنیار کوڕی مرزبان) کە خەڵقی ئازەربایجان بووە . . . هەتا هەتایە ناوی (ئەبو عەلی سینا) لە لاپەڕەکانی مێژووی عیلم و هونەر و ئەدەبیاتدا سەرتۆپە و جێ شانازی میللەتانی جیهانی ئیسلامییە.و هەر ئیبن سینا و هاورێیانی ئەو بوون کە دەرگای کۆشکی زانست و عیلمییان خستە سەرپشت و بوونە هۆی ئەوەی کە شاگردان و  قوتابیانی تر لە ناو میللەتانی موسڵماندا پەیڕەویان بکەن و بەردەوام بن لەسەر دانان و نووسین و وەرگێڕان و شەرحی گەلێک لە زانستەکان، چ دینی و چ عیلمی، چ ئەدەبی، پەڕتوکخانەی ئیسلامی بێ بەش نەکەن لەو زانست و هونەرانە، تەنانەت ببێت بە سەرچاوەیەک بۆ زاناو عالمەکانی ئەوروپا و هەموو جیهان سوودی لێ وەربگرێت.


سەرچاوەکان



3677 بینین