زۆر خەوی و کەمخەوی خراپن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-22-19:20:00 - کۆدی بابەت: 812
زۆر خەوی و کەمخەوی خراپن

ناوه‌ڕۆك

زۆر خە‌وی و كە‌م خە‌وی بۆ دڵ خراپن

  كۆمە‌ڵە‌یە‌كی بە‌نێوبانگی پسپۆریی دڵ لە‌ ئە‌مریكا دە‌ڵێن تێكچوونی خە‌و یە‌كێكە‌ لە‌ ھۆكارە‌ ڕێگە‌ خۆشكە‌رە‌كان بۆ تووشبوون بە‌ نە‌خۆشیە‌كانی دڵ.
بە‌پێی ڕاگە‌یە‌ندراوێكی كۆمە‌ڵە‌ی دڵی ئە‌مریكی، كە‌ لە‌ جۆرناڵی «سێركیۆلە‌یشن» بڵاوبوە‌تە‌وە‌ و ئاژانسی ڕۆیتە‌رز ئاماژە‌ی پێكردووە‌، ھە‌م كە‌م خە‌وی و ھە‌م زۆر خە‌وی خراپن بۆ دڵ.
  ماری سانت ئۆنگ لە‌ زانكۆی كۆڵۆمبیا لە‌ نیویۆرك دە‌ڵێ « بە‌ وردی نازانین ڕاددە‌ی نمونە‌یی نوستن دە‌بێ چە‌ند بێ بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ نە‌خۆشی دڵ لە‌ كە‌مترین ئاستدا بێت» بە‌ڵام وادیارە‌ ئە‌وانە‌ی لە‌ حە‌وت كاژێر یان زۆرتر لە‌ نۆ كاژێر دە‌نوون ئە‌گە‌ری زۆرترە‌ توشی نە‌خۆشی دڵ ببن بە‌ بە‌راورد بە‌وانە‌ی لە‌ نێوان ٧-٩ كاژێر دە‌نوون.توێژینە‌وە‌ی زانستیش ھە‌ن كە‌ دە‌ڵێن تێكچونی خە‌و ھۆكارێكی ڕێگە‌خۆشكە‌رە‌ بۆ تووشبوون بە‌ چە‌ندین حاڵە‌تی نە‌خوازراو لە‌وانە‌ ڕە‌قبوونی خوێنبە‌رە‌كان، بە‌رزە‌ پە‌ستانی خوێن، ناڕێك لێدانی دڵ، جە‌ڵدە‌ی دڵ، بە‌رزی كۆلیسترۆڵی خوێن، شە‌كرە‌ و قە‌ڵە‌وی.
زۆربە‌ی توێژە‌رە‌كان تیشك دە‌خە‌نە‌ سە‌ر دوو گرفت لە‌ خە‌وتندا، ئە‌وانیش خە‌وزڕان و پرخە‌ی خە‌ون، كە‌ ڕێگە‌ خۆشكە‌رن بۆ تووشبوون بە‌ شە‌كرە‌ و قە‌ڵە‌وی. ھە‌روە‌ك تێكچونی خە‌و كار لە‌ شێوازی خۆراكی مرۆڤ دە‌كات.


سەرچاوەکان



1461 بینین