تیشکی زەوی و هەوا

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-22-19:52:00 - کۆدی بابەت: 815
تیشکی زەوی و هەوا

ناوه‌ڕۆك

تیشکی زەوی و هەوا

زەوی و هەوا گەرم دەبن لە ئەنجامی هەڵمژینی تیشکەوە، کە ئەم تیشکەش دەگۆڕێت بۆ وزەی گەرمی هەست پێ کراو، ناوەندی پلەی گەرمی زەوی دەگاتە نزیکەی (١٥ پلەی سیلیزی)، وە تیشکی شەپۆل درێژلە زەوی و هەواوە دەردەچێت، کە درێژی شەپۆلەکانی لە ناوەندەکەیانەوە نزیکیە (١٠ مایکرۆمەتر) دەبێت، زەوی شەو و رۆژ بە پێی پلەی گەرمیەکەی تیشک دەداتەوە، لە ڕۆژدا زەوی لە ڕێگەی تیشکی خۆرەوە وزە وەردەگرێت، کە بڕی وەرگرتنی وزەیە زیاترە لەو بڕەی لە دەستی دەدات، ئەمەش  دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ڕووی زەوی و هەوا، بەڵام لە شەودا زەوی لە ڕێگەی تیشکدانەوەوە بڕێکی زۆر لە وزەکەی (ئەو وزەیەی کە لە ڕۆژدا وەری گرتووە) لەدەست دەدات و پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە، وە هەوا تیشک دەداتەوە، بە هۆی ئەوەی کە وزەی وەرگرتووە، لە ئەنجامی هەڵمژینی بەشێك لە تیشکی خۆر و بەشێکی زۆرتر لە تیشکی زەوی، لە تیشکەکانی بەشێوەی شەپۆلی درێژ دەردەچن، جا بە ئاڕاستەی زەوی بێت یان بە ئاڕاستەی بۆشایی ئاسمان.


سەرچاوەکان



1262 بینین