چارەسەری پرخە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-22-23:29:00 - کۆدی بابەت: 825
چارەسەری پرخە

ناوه‌ڕۆك

چارە‌سە‌ری پرخەی كاتی خە‌و 

 بە‌ گوێرە‌ی لێكۆڵینە‌وە‌یە‌ك یە‌كێك لە‌ ڕێگاكانی ڕزگار بوون لە‌ پرخە‌ی خە‌و،  بێدە‌نگ نە‌بوونە‌ تا كاتی خە‌وتن.
 ڕادیۆی BBC بە‌ریتانی بڵاویكردە‌وە‌، نە‌خۆشخانە‌ی دیفۆن واكستە‌ر لێكۆڵینە‌وە‌یە‌كی سازداوە‌ و پاش سێ مانگ ڕاھێنان لە‌سە‌ر ئە‌و كە‌سانە‌ی پرخە‌یان ھە‌یە‌ لە‌ خە‌ودا بۆیان دە‌ركە‌وتوە‌ كە‌ (بێدە‌نگ نە‌بوون) پێش خە‌و ڕێگایە‌كی چارە‌سە‌رە‌.
لە‌ درێژە‌ی ئە‌نجامی لێكۆڵینە‌وە‌كە‌دا ھاتووە‌، بە‌شێك لە‌ بە‌شداربووان پێش خە‌وتن گۆرانیان ووتوە‌ و بە‌ دە‌م گۆرانی وتنە‌وە‌ خە‌ویان لێكە‌وتووە‌ بە‌وە‌ش پرخە‌یان كە‌میكردووە‌.

گیراوە‌یە‌ك بۆ نە‌ھێشتنی پرخە‌ی خە‌و 

ھۆكاری پرخە‌ی خە‌و زۆر جار بۆ كۆبوونە‌وە‌ی پە‌ردە‌ی چڵمی لە‌ناو قوڕگو كە‌ناڵی لوت، بۆیە كە‌مكردنە‌ەوە‌ی پە‌ردە‌ی چڵمی دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌مكردنە‌وە‌ی پرخە‌ی خە‌و.

پێكھاتە‌كان

  • ٢سێو
  • ٥گێزە‌ر 
  • ٢.٥سانتیمە‌تر لە‌ ڕە‌گی زە‌نجە‌فیل
  • یە‌ك لە‌سە‌ر چواری لیمۆیە‌ك

ئە‌م پێكھاتانە‌ لە‌ناو ئامێری عە‌سارە‌دا تێكە‌ڵ بكە‌ و پاشان بیخۆرە‌وە‌، دە‌توانیت ڕۆژانە‌ بە‌ردە‌وامبیت لە‌ خواردنە‌وە‌ی ئە‌م پێكھاتە‌یە‌ تا پرخە‌ی خە‌وە‌كە‌ت بە‌ تە‌واوی نامێنێت.


سەرچاوەکان



2201 بینین