جیاوازی ستونی گەرمی

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-22-23:28:00 - کۆدی بابەت: 827
جیاوازی ستونی گەرمی

ناوه‌ڕۆك

جیاوازی ستونی گەرمی

لە چینی ترۆپۆسفێر دا بە بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریای پلەی گەرمی  بە تێکڕای (٦،٥س/کم) نزمدەبێتەوە و ناودەبرێت بە تێکڕای دابەزینی پلەی گەرمای ژینگەیی، بەڵام دابەزینی پلەی گەرمای خۆیی (الذاتی) بریتییە لە دابەزینی پلەی گەرمی بە تێکڕای (١٠س/کم)  لە هەوای وشک و (٣،٥س/کم) لە هەوای تێربو بە شێدا المشبع بالرطوبة،  وە بە بەرزبوونەوە پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە، چونکە  ڕووی زەوی سەرچاوەی گەرم بوونی هەوایە، بۆیە هەرچەندە هەواکە دوربێت لە ڕووی زەوی، ئەوا پلەی گەرمی نزمترە، وە دابەزینی خۆیی (الذاتی) پلەی گەرمی هەوا بریتیە لە گۆڕانی پلەی گەرمی هەوای خۆیی (الذاتی) لە ژێر کاریگەری گەرمی ئەو هەوایەی دەوری داوە، وە هەرچەندە گەردیلەکانی هەوا بەرزببنەوە، ئەوا بەهۆی کەمبونەوەی پەستانەوە قەبارەیان زیاد دەکات و لە دوایدا پلەی گەرمیان نزم دەبێتەوە،وە پێچەوانەش دروستە ئەگەر گەردیلەکانی هەوا نزیک لە زەوی بن.


سەرچاوەکان



1095 بینین