خولی گەرمای ساڵانە

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-22-23:41:00 - کۆدی بابەت: 828
خولی گەرمای ساڵانە

ناوه‌ڕۆك

خولی گەرمای ساڵانە

  پلەی گەرمی لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی دیکە جیاوازە، بەهۆی گۆڕانی لاری تیشکی خۆر و درێژی ڕۆژ بەپێی وەرزەکان، لە وەرزی هاونیدا پلەی گەرمی بەرزدەێتەوە، بەهۆی زیادبونی درێژی ڕۆژ و گۆشەی داکەوتنی تیشکی خۆەرەوە کە لە (٢١/٦) دا لە نیوە گۆی باکوور دەگاتە لوتکە، کەتیشکی خۆر لەم وەرزەدا ستوون دەبێت لەسەر خولگەی سرگان،  وە بەرزترین پلەی گەرمی لە ناوەڕاستی مانگی تەموز تا ناوەڕاستی مانگی ئاب تۆمار دەکرێت، بەڵام لە وەرزی زستاندا بە پێچەوانەوەیە، چونکە لاری تیشکی خۆرزیاد دەکات و درێژی ڕۆژ کەم دەبێتەوە، تا لە ڕۆژی (٢٢/١٢)  دا لە نیوە گۆی باکوور دەگاتە کەمترین ئاست، لەم کاتەدا (لەم وەزەدا) تیشکی خۆر ستونە لەسەر خولگەی جەددی، وە زۆر جار نزمترین پلەی گەرمی لە مانگەکانی (کانونی دووەم) یان (شوبات) دا تۆمار دەکرێت، بەڵام هەردوو وەرزی بەهار و پایز، کە دوو وەرزی گوازراوەن لە نێوان وەرزی هاوین و زستاندا، بەوە ناسراون کە پلەی گەرمی تیایدا مامناوەدە.

مەودای گەرمی ساڵانە

بریتیە لە جیاوازی نێوا بەرزترین و نزمترین ناوەندی مانگانەی پلەکانی گەرمی، وە بەپێی بازنەکانی پانی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە، کە بە ئاڕاستەی جەمسەرەکانیان زیاد دەکات، وە هەروەها بە پێی دوری لە دەریاوە دەگۆڕێت، لە ناوچە کیشوەریەکانی (وشکانیەکان) وەک ناوەراستی ئاسیا و ئەمریکا دەگاتە بەرزترین ئاست.


سەرچاوەکان



1034 بینین