دابەشبونی جواگرافی پلەی گەرمی

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-22-23:51:00 - کۆدی بابەت: 829
دابەشبونی جواگرافی پلەی گەرمی

ناوه‌ڕۆك

دابەش بوونی جوگرافی پلەی گەرمی

پلەی گەرمی سەر ڕووی زەوی لە شوێنێکەوە بۆ شوێةێکی دیکە جیاوازە، بەهۆی جیاوازی بڕی تیشکی هەڵمژراو (بڕی ئەو تیشکەی کە زەوی هەڵی دەمژێت)، وە ئەم جیاوازیەش بەهۆی ئەم هۆکارانەوەیە:

هۆکارەکانی جیاوازی پلەی گەرمی

  • هاوکۆلکەی گەڕانەوە

      کاریگەری هەیە لەسەری بڕی تیشکی هەڵمژراو و پاشان لەسرە پلەی گەرمی تەنەکان، بۆنموونە هێواش توانەوەی بەفرەکان دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی هاوکۆلکەی گەڕانەوەی تیشک، بەڵام مادە ڕەشەکان بە خێرایی گەرم دەبن، بەهۆی ئەوەی سەرجەم تیشکی داکەوتوو(ئەو تیشکەی کە لێیان دەددات) هەڵیدەمژن.
  • گۆشەی داکەوتنی تیشکی خۆر

      کاریگەری هەیە لەسەر هاۆکۆلکەی هەڵگەڕانەوە و چڕبوونەوەی تیشک، ئەو تەنانەی کە تیشک بە لاری لێیان دەدات، بەهۆی نزمی ڕێژەی هاوکۆلکەی هەڵگەڕانەوەی تیشک، لەو کاتەی کە بە ستونی دادەکەوێت بەمەش تیشکەکە زیاتر چڕدەبێتەوە.
    چڕبوونەوەی تیشکی ستونی گەورەترە (زۆرترە) لە تیشکی لار، بەهۆی دابەش بوونی بەسەر ڕوبەرێکی کەمدا، چونەک تیشکی لار ماوەیەکی دورتر (درێژ تر) دەبڕێت بە بەراورد لەگەڵ ئەو ماوەیەی تیشکی ستونی دەیبڕێت، کەواتە  ئەو تیشکەی کە بە لاری دادەکەوێت ڕادەی ون بوونی زیاترە بە بەراورد لەگآڵ تیشکی ڕاستەوخۆ (داکەوتنی ستونی)
  • بازنەی پانی ناوچەکە

      بە زیادبوونی بازنەی پانی ئەوا لاری تیشکی خۆر و هاوکۆلکەی هەڵگەڕانەوە زیاد دەکات، لەبەر ئەوەیە کە بەرە و ئاڕاستەی جەمسەرەکان پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە.
  • ماوەی تیشکی خۆر

     ئەم هۆکارە دەکەوێتە ژێر کاریگەری درێژی ڕۆژ و ڕوونی ئاسمان، درێژی ڕۆژ لە وەرزی هاویندا دەبێتە هۆی زیادبوونی تیشک و پاشان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی،
    بە شێوەیەک کە زیاترە لە وەرزی زستان، بەهۆی ئەوەی کە لە وەرزی زستاندا درێژی ڕۆژ کورتە و بڕی تیشک کەمە، وە ڕونی ئاسمان کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ماوەی کەوتنی تیشکی خۆر و پلەی گەرمی، پلەی گەرمی ناوچە بیابانیەکان زیاترە بە بەراورد لەگەڵ ناوچەی یەکسانی، بە هۆی ئەوەی کە ئاسمانی ناوچە بیابانیەکان لە زۆربەی ڕۆژەکانی ساڵدا ساماڵ و ڕوون و بێهەورن، بەڵام لە ناوچەی یەکسانیدا دیاردەی هەور ڕۆژانە دوبارە دەبێتەوە، کەواتە پلەی گەرمی هەر ناوچەیەک لە ڕوی زەوی دەوەستێتەوە سەر ماوەی بەرکەوتنی  ناوچەیە بەرامبەر تیشکی خۆر (ماوەی داکەوتنی تیشکی خۆر لەسەر ئەو ناوچەیە) .
  • بەرزی و نزمی

      کاریگەری بەرزی و نزمی لەسەر پلەی گەرمی لەم خاڵانەدا دەردەکەوێ
     ‌أ- پلەی لێژی ڕووی چیاکان کاریگەری هەیە لەسەر گۆشەی داکەوتنی تیشکی خۆر و پاشان لەسەر پلەی گەرمی. 
      ب- بە بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە، بەم هۆیەویە لوتکەی چیاکان کەمترین پلەی گەرمیان هەیە (ساردترن) بە بەراورد لەگەڵ ناوچەی نزمایی و دەشتاویەکان.
     ج-ئاڕاستەی ڕووی چیاکان کەریگەری هەیە لەسەر پلەی گەرمی، ئەو ڕوانەی کە بە درێژایی ڕۆژ بەرامبەر بە تیشکی خۆرە پلەی گەرمیان زیاترە، لە نیوە گۆی باکوور پلەی گەرمی ئارآستەی باشوور زیاترە بە بەراورد لەگەڵ پلەی گەرمی ئاڕآستەی باکوور.
     د- زنجیرە چیاکان دەبنە ڕێگر لە بەردەم گواستنەوە وزە و کاریگەریان هەەی لە پاراستنی هەندێ ناوچە لە ڕوبەڕوبونەوەیان بە بای سارد.
  • دابەشبوونی وشکانی و ئاو

      کاریگەری هەیە لەسەر پلەی گەرمی، چونکە ئاو بە هێواشی گەرم دەبێت و سارد دەبێتەوە، بەڵام وشکانی بە خێرایی گەرم دەبێت و سارد دەبێتەوە، لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:
      أ- بڕێکی زۆر وزە بەکاردێت لەگەرم کردنی چینێکی کەم (بەشی سەرەوە) لە وشکانی و کەمێک لەم وزەیەش بە ڕێگەی گەیاندن دەگوازرێتەوە بۆ چینی خوارەوە، بەڵام یشک بە ئاودا ڕۆدەچێت و دابەش دەبێت بەسەر ڕوبەرێکی ئەستور تردا
     وە هەروەها زۆربەی هەرە زۆری وزەی خۆر لە کرداری بوون بە هەڵمدا بەکاردێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی (نزم بوونەوەی) پلەیبگەرمی ڕووی ئاوەکان.
     ب- بەهۆی جوڵەی بەشی سەرەوە (ڕوی سەرەوە) ی ئاوەکەوە، وزە دەگوازرێتەوە بۆ قوڵایی ئاوەوکە، کەواتە ئاو بە هەڵگرتن گەرم دەبێت، بەڵام خاک بە گەیاندن گەرم دبەیت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هەوایەی کە لە کونیلەکانی خاکدا هەەی دەبێتە بەربەست لە بەردەم گواستنەوە وزەدا.
     ج- گەرمی جۆری ئاو زیاترە لە وشکان، کەواتە گەرم بونی یەک گرام (ئاو) پێویستی بە وزەیەک هەیە کە زیاترە لەو وزەیەی کە بۆ گەرم بونی یەک گرام وشکانی پێویستە، گەمری جۆری بریتیە لەو وزەیەی کە پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی یەک پلەی سەدی لە پلەی گەرمی یەک گرام لە هەر مادەیەک، وە ئاوی دەریا و زەریاکان بڕێکی زۆر وزەیان تێدایە، وە توانای گەرمی(بریتیە لە بڕێ وزەی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی تەنێک( هەموو قەبارەی ئەو تەنە) بە یەک پلەی سەدی، لە ئاودا زیاتر (گەورەتر)ـە وەک لە وشکانی) .
  • ڕووەک

      کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی پلەی گەمری، بۆیە پلەی گەرمی ئەو ناوچانەی کە بە ڕووەک داپۆشراون کەمتر لە پلەی گەرمی ناوچە ڕووتەنەکان.
  • با

      یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی گواستنەوەی وزە بای ساردی باکوورە، وەک (مسترال و بورا) پلەی گەرمی ئەو ناوچانە کەمدەکەنەوە (نزم دەکەنەوە) کە هەڵدەکەنە سەریان، بەڵما بای گەرم وەک (خوماسین) پلەی گەرمی بەرز دەکاتەوە.
  • تەوژمە دەریاییەکان

     یەکێک لە هۆکارەکانی گواستەنەوەی وزە و کاریگەری هەیە لەسەر پلەی گەرمی ناوچە کەناراویەکان، ئەو کەنارانەی کە ڕوبەڕوی تەوژمی دەریایی گەرم دەبنەوە پلەی گەرمیان بەرزدەبێتەوە، وەک کەنارەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئەوروپا کە تەوژمی کەنداوی گەرم هەڵدەکاتە سەریان، وە ئەو کەنارانەی کە تەوژمی دەریایی سارد هەڵدەکاتە سەریان پلەی گەرمیان نزم دەبێتەوە، وەک کەنارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی کەنەدا، بەهۆی ئەوەی تەوژمی لیبرادۆری سارد هەڵدەکاتە سەریان.
  • گەرمی شاراوە

      بە یەکێک لە هۆکارەکانی گواستنەوەی وزە دادەنرێت، لە ڕێگەی گۆڕانی دۆخی ئاو لە نێوان (هەڵم و ئاو و سەهۆڵ) دا، وە لە خشتەی ژمارە (٨) دا بڕی گەرمی بەدەست هاتوو و لەدەست چوو لە کاتی گۆڕانی دۆخی ئاودا ڕوون کراوەتەوە، وە تێبینی کراوە کە گەورەترین بڕی وزە کە دەردەچێت لە کاتی ڕودانی کرداری بە هەواداچونی پێچەوانەدایە (گۆڕانی هەڵم بۆ سەهۆڵ).
      بە هەواداچوونی پێچەوانە بریتیە لە گۆڕانی ئاو لە باری هەڵمەوە بۆ باری سەهۆڵ (بەستوو)، بێ ئەوەی بە باری (شلی)دا تێپەڕێت (٦٨٠ گەرمۆکە/گرام) وە لە کاتی گۆڕانی باری ئاو لە سەهۆڵەوەی (بەستوو) بۆ باری هەڵم (گازی) هەمان بڕ خەزن دەکرێت،ئەو وزەیە کە لە بەشی سەرەوەی ئاوەکەدا هەیە (ئاوی دەریاکان) بەهۆی بەهەڵم بوونەوە هەڵدەگیرێت، وە (با) هەڵمی ئاو دەگوازیتەوە و ئەو وزەیەش کە لە هەڵمی ئاوەکەدا هەیە هەوا گەرم دەکات.


سەرچاوەکان



2186 بینین