پاڵەپەستۆی بەرزی کەشی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-24-20:09:00 - کۆدی بابەت: 838
پاڵەپەستۆی بەرزی کەشی

ناوه‌ڕۆك

زانیاری سەرەتایی

١- بە ئاڕاستەی سەنتەری پەستانی بەرز  پەستان بەرز دەبێتەوە.
٢- سەرچاوەی دروست بوونی هەوایە و ناوچەوی دابەش بونی هەوایە بە سەرجەم ئاراستەکاندا.
٣- ناوچەی داکەوتنی تەوژمە هەواییەکانە، بەم هۆیەوە ئاسمان ساماڵە.

با

بریتیە لە جوڵەی ئاسۆیی هەوا و بە خێرایی و ئاڕاستە پێوانە دەکرێت، وە با تایبەتمەندی ئەو ناوچەی هەیە کە لێوەی هەڵدەکات و بە پلە گوزارشتی لێ دەکرێ
بای ڕۆژهەڵات (٩٠ پلە) لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا هەڵدەکات، وە بای باشور (١٨٠ پلە ) لە باشوورەوە بۆ باکور هەڵدەکات و بای ڕۆژئاوا (٣٦٠ پلە) لە باکوورەوە بۆ باشوور هەڵدەکات.
خێرایی با بە ماوە و کات هەژمار دەکرێت، بۆ نمونە ٦٠ کم/ کاتژمێر یان ١٥م/ چرکە.
وە خێرایی با بە ئامێری ئەنیمۆمەتر پێوانە دەکرێت، کە چەند کوپێکی پێوەیە و خێرایی سوڕانەوەی کوپەکان ئاماژەیە بۆ خێرایی با.
وە با لە ناوچەی پەستان بەرزەوە بۆ ناوچەی پەستان نزم هەڵدەکات و لە کاتی هەڵکردنیدا (جوڵەکردنیدا) دەکەوێتە ژێر کاریگەریئەم هۆکارانەوە:

هێزی لێژبونەوەی (دابەزینی) پەستانی هەوا

بریتیە لە بڕی گۆڕانی پەستان لە نێوان پەستانی بەرز و پەستانی نزمدا، ئەم دابەزینەش لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی دیکە گۆڕانی بەسەردا دێت، بەهۆی ئەوەی کە پەستان بە بەردەوامی لە گۆڕانکاریدایە، وە هێزی دابەزینی پەستانی هەوا کار دەکاتە سەر ئاڕاستەی بایەکان و لە ناوچەی پەستانی بەرزەوە بۆ ناوچەی پەستانی نزم هەڵدەکات، و هێڵەکانی پەستانی یەکسان بە گۆشەی وەستاو (٩٠ پلە ) دەبڕێت.
وە زیادبونی لێژبونەوەی پەستانی هەوا خێرایی با زیاد دەکات، وە هەرچەندە هێڵەکانی پەستانی یەکسان لە یەکتر نزیک بن هێزی پەستان زۆرە و پێچەوانەش ڕاستە، وە هەرچەندە هێڵەکان لە یەکتر ببنەوە خێرایی با زیاد دەکات.
یاسای بالوت باس لە پەیوەندی نێوان با و پەستان دەکات، بە شێوەیەک ئەگەر پشت لە (با) بوو لە نیوەگۆی باکوردا، ئەوا پەستانی نزم دەکەوێتە لای ڕاست و پەستانی بەرز دەکەوێتە لای چەپ.

یاسای کورولیە (لە ناوی زانا کوریولیس هاتووە)

لە ئەنجامی سوڕانەوەی زەوی بە دەوری تەوەرەکەیدا ئەو مادانەی ئالۆزاون بە زەویەوە (لە دەوری زەویدان) لە نیوە گۆی باکوردا بەرەو لای ڕاست لادەدەن و لە نیوە گۆی باشوردا لادەدەن بە لای چەپدا و کار لە ئاڕاستەی با دەکەن و بە پێچەوانەی میلی کاتژمێر دەسوڕێتەوە، لە دەوری نەورایی کەشی، بەڵام لە دوروبەری پەستانی بەرز بە ئاڕاستەی میلی کاتژمێر دەسوڕێتەوە و لە نیوە گۆی باکوور، بەڵام لە نیوە فۆی باشوور بە پێچەوانەوەیە.
وە هێزی کورولیە کاریگەری نیە لەسەر هێلێ یەکسانی، بەڵام تا بەرەو جەمسەرەکان بڕۆی کاریگەری زیاد دەکات، وە بە زیادبونی کاریگەری هێزی کورولیە خێرایی با زیاد دەکات و دەبێتە هۆی لادانی با لە ئاڕاستەکەی.

لێکخشاندن

خێرایی با کەم دەکاتەوە، ئەم هۆکارانە کاریگەر دەبێت بە زبرێتی(بەرزی و نزمی و بەربەست) ی ڕووی زەوی، خێرایی با لەسەر ڕوبەرە ئاویەکان زیاترە لەگەڵ وشکانی و بە بەرزبوونەوە خێرایی با زیاد دەکات، بەهۆی کەمبونەوەی کاریگەری لێکخشاندن، وە لە چینە بەرزەکانی هەوادا بەهۆی دورکەوتنەوە لە ڕووی زەوی کاریگەری لێکخشاندن نامێنێ.

هێزی پاڵنەر و ڕاکێشەر

هێزی پاڵنەر و ڕاکێشەر لە بڕدا چونیەکن، بەڵام لە ئاڕاستەدا جیاوازن، وە کاریگەریەکەش لە (با) ی بازنەی دەوروبەری گەردەلولەکاندا دەردەکەوێت، بەلام کاریگەری نیە لەسەر (با) ڕاستە ڕێڕەوەکان.


سەرچاوەکان



1209 بینین