خە‌وتن لە‌م کاتە‌دا زیانی هە‌یە‌

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-24-20:51:00 - کۆدی بابەت: 843
خە‌وتن لە‌م کاتە‌دا زیانی هە‌یە‌

ناوه‌ڕۆك

یە‌كێك لە‌و ھە‌ڵە‌ باوانە‌ی ھە‌ندێك كە‌س بردە‌وام دوبارە‌ی دە‌كە‌نە‌وە‌ خە‌وتنە‌ دوای نان خواردن، بە‌تایبە‌تی لە‌دوای ژە‌مێكی چە‌ور، چە‌ند كاریگە‌ریە‌كی دە‌بێت لە‌سە‌ر تە‌ندروستی دڵ
پزیشكە‌كان ئە‌وە‌یان ڕوونكردوە‌تە‌وە‌ خە‌وتن لە‌ دوای نان خواردن دە‌بێتە‌ ھۆی قورس كردنی كرداری ھە‌رسكردنی خۆراكی ناو گە‌دە‌ و زیادبوونی كێش و زیاد بوونی لینجی خوێن كە‌ ڕە‌نگە‌ ببێتە‌ ھۆی تووش بوون بە‌ جە‌ڵدە‌ی دڵ بە‌تایبە‌تی كاتێك ئە‌م نە‌خۆشیە‌ بۆماوە‌ی بێت.
لە‌گە‌ڵ ئە‌مانە‌شدا پزیشكە‌كان پێیان وایە‌ ھە‌ندێك نیشانە‌ی نە‌خۆشیە‌كانی دڵ لە‌سە‌ر ئە‌و كە‌سانە‌ ڕاستە‌وخۆ دوای نان خواردن دە‌خە‌ون دە‌ردە‌كە‌وێت وە‌ك «ھە‌ست بە‌ ئازارێكی زۆر دە‌كە‌ن لە‌ سنگیاندا و توانای ھە‌ناسە‌دانیان باش نابێت، توشی دڵە‌كوتێ دە‌بن».
نابێت لە‌ دوای نان خواردن ڕاستە‌وخۆ بخە‌ون و پێویستە‌ لانی كە‌م ماوە‌ی سێ سە‌عات پێش ئە‌وە‌ی بخە‌ون نان بخورێت.


سەرچاوەکان



1020 بینین