تەرزە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-26-20:36:00 - کۆدی بابەت: 881
تەرزە

ناوه‌ڕۆك

تەرزە

تەرزە دروست دەبێت لە ئەنجامی بەرزبونەوەی دڵۆپە ئاوەکان لەگەڵ تەوژمە سەرکەوتوووەکاندا بۆ چینە ساردەکانی هەوا (نزیکەی -٣٥ پلەی س) دڵۆپە ئاوەکان دەیبەستن و بەپێی توندی (بەهێزی) تەوژمە سەرکەوتوەکە قەبارەیان دەگۆڕێت، وە تەرزە لە ڕووی قەبارەوە جیاوازە، لە دەنکۆڵەی بچوکەوە (کەمتر لە ٥ ملم) بۆ دەنکۆڵەی گەورە، کە تیرەکەی دەگاتە (١٩سم) و کێشی (٧٦٥ گرام) و چێوەکەی بریتیە لە (٤٤سم)، بەڵام ئەو قەبارەیەی کە بەزۆری دەبارێت بریتیە لە (٢سم)، وە تەرزە بە شێوەی جیاواز دەگاتە سەر زەوی، بەڵام دیارترینیان بریتیە لە شێوەی هێلکەیی و گۆیی.


  بەفر لە هەرێمەکانی بازنە مامناوەندەکاندا لە وەرزی زستاندا دەبارێت، بەڵام لە ناوچە کیشوەریەکاندا لە وەرزی بەهار و هاویندا دەبارێت، وە بەفر کاریگەری خراپی هەیە لەسەر جوڵەی فڕۆکە و کشتوکاڵ، چونکە زیانێکی زۆر دەدات لە کشتوکاڵ بە تایبەت لەو ناوچانەی کە بارینی تەرزە زۆر دووبارە دەبێتەوە، وە زانایان هەوڵدەدەن کاریگەریە خراپەکانی تەرزە کەمبکەنەوە، لە ڕێگەی بچوککردنەوەی قەبارەکەی و کەمکردنەوەی ڕەقیەکەی، وە جوتیاران پەنایان بردۆتە بەر چاندنی بەروبومەکان بە شێوەی ڕیزی هاوتەریب بەرامبەر دابارینی تەرزە یان دابەشکردنی زەویەکان بەسەر بەروبومە جیاوازەکاندا.


سەرچاوەکان



3061 بینین