یاسای دەستکرد-دانراو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-30-13:51:00 - کۆدی بابەت: 984
یاسای دەستکرد-دانراو

ناوه‌ڕۆك

یاسای دەستکرد-دانراو

مەبەست لە یاسای دەستکرد کۆمەڵە ڕێسایەکی یاساییه کە لە سەردەمێک فەرمانڕەوایەتی دەوڵەتێکی دیاریکراو دەکات کە پێویستە لەسەر دەوڵەت پیادەی بکات جا سروشتی یاساکە یاسادانانی -تشریعی- بێت یان نا و سەرچاوەکەی ویستێکی ڕوون و ئاشکرا بێت یان شاراوە بێت بۆ تاکەکانی کۆمەڵگە یان ویستی خودای گەورە بێت، لەو پێناسەیە دەردەکەوێت کە یاسای دەستکرد بەو چەند شتە جیا دەکرێتەوە:


یەکەم:

ڕێساکانی یاسای دەستکرد فەرمانڕەوایەتی کۆمەڵگەیەکی هاوچەشن دەکەن کە خاوەنی ژیانێکی تایبەتی وخوێکی دیاریکراوە و فەرمانڕەوایەتییەکەی پێی دەگوترێت دەوڵەتێکی دیاریکراو کەواتە هەر دەوڵەتێک یاسایەکی تایبەت بە خۆی هەیە.

دووەم:

واتا کۆمەڵە ڕێسایەکی یاسای کە لە سەردەمێکی دیاریکراو فەرمانڕەوایەتی دەوڵەتێکی دیاریکراو دەکات کەواتە ئەو یاسایە بەپێی کات و شوێن
دیاریدەکرێت بۆ نمونە دەگوترێت: یاساییاسای دەستکردی عێراقی ئێستا و یاسڵی دەستکردی ئەڵمانی لە سەرەتای سەدەی بیستەم.

سێیەم:

ئەو یاسایە کۆمەڵە ڕێسایەکی یاسای لەخۆ دەگرێت کە دەوڵەت خەڵکی پابەند دەکات کە پەیڕەوی بکەن. بەوە جیادەکرێتەوە کە ڕێساکانی ئیجابین چونکە دەسەڵات لەڕێگەی هێزێکی ماددی خەڵکی ناچار دەکات کە پێیەوە پابەند بن بەو پێیە ئەو بڕیارە ئاینیانەی کە دەوڵەت بەسەر خەڵکی نایان سەپێنێت بە یاسای دەستکرد دانانرێن.

چوارەم:

ئەو یاسایە بریتیە لە ڕێسا یاساییەکانی پێویست، جا هەر سروشتێکی هەبێت یان سەرچاوەکانی هەر شتێک بێت بەجۆرێک کە هەر دەوڵەتێک بەجۆرێک کە هەر دەوڵەتێک یاسایەکی دەستکردی هەبێ بەبێ سەیرکردنە پێکهاتەی ڕێساکانی تەشریعی بێت یان داب و نەریت یان بڕیارەکانی دادگایی یان خودای گەورە ئەگەر دەوڵەت خەڵکی پابەند بکات بە پەیڕەوکردنی بە یاسای دانراو دادەنرێت.
لەبەر ئەوە هەر کاتێک ئاین سەرچاوەی فەرمی یاسا بێت ئەوە ڕێساکانی ئاین بە بەشێک لە یاسای دەستکرد دادەنرێت و لەو کاتە پەیڕەوکردنی ڕێساکانی ئاین پێویستە. لەوەی پێشتر دەردەکەوێت کە وشەی (الوضعي)بەڕای ئێمە واتا ئەو ڕێسایەی کە پێشتر بەشێوەیەکی جێگیر و دیاریکراو دانراوە دەگەیەنێت بە جۆرێک کە خەڵکی دەتوانێت شارەزای بن و بەپێی ئەو ڕێسایە ڕەفتار بکەین، و پێویستە لەسەریان کە پێیەوە پابەند بن ئەگەر نا دوچاری سزای ماددی دەبنەوە کە لەلایەن دەسەڵات دەسەپێندرێت و بەو جۆرە پێچەوانەی ئەو بۆچوونەین کە دەڵێت (الوضعي) واتا ئەو ڕێسایەی کە مرۆڤ دایناوە، کەواتە بەرامبەر یاسای ئاسمانییە کە سەرچاوەکەی نیگای خوای گەورەیە یان بەشێوەیەکی گشتی بەرامبەر یاسای پەروەردگارە کە دەستکردی هێزێکی باڵایە کە نابینرێت و بەڵگەسمان ئەوەیە کە وشەی(Positif) کە پەیوەست کراوە بە دەستەواژەی یاسا لە زمانی فەرەنسی واتا ئیجابی یان چالاک.لەبەر ئەوە دەستەواژەی (Droit Positif) کە ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێسایی ئیجابی یان چالاک دەکات واتا ڕێسایانەی کە لە کاتێکی دیاریکراو و دەوڵەتێکی دیاریکراو پێویستە پیادەبکرێن بەبێ سەیرکردنە سەرچاوەی ئەو ڕێسایانە کە ئایا ویستی مرۆڤە یان ویستێکی باڵاتر لەو ویستە، بەڵام ووشەکە بە شێوەیەکی وورد وەرنەگێردراوەتە سەر زمانی عەرەبی بۆ نموونە ووشەی (Positif) لە زمانی عەرەبی بە دەستەواژەی (الوضعي) لێکدراوەتەوە کە وای لە زۆربەی زانایان و راڤەکارانی عەرەبی کردووە کە وا بزانن کە دەستەواژەی(Droit Positif)واتا ئەو ڕێسا یاساییەی کە مرۆڤ دایناوە بۆ ئەوەی بەرامبەر ئەو ڕێسایە بێت کە لە نیگای خوای گەورە وەرگیراوە و بەرەمبەر ئەو ڕێسایەی کە لە سەرچاوەیەکی تر جگە لە سەرچاوەی بیرو باوەری ئاسمانی وەرگیراوە.


سەرچاوەکان



1751 بینین