نێرگە‌لە چی لە‌ جە‌ستە‌ی مرۆڤ دەکات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-02-23:11:00 - کۆدی بابەت: 1054
نێرگە‌لە چی لە‌ جە‌ستە‌ی مرۆڤ دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

نێرگە‌لە چی لە‌ جە‌ستە‌ی مرۆڤ دە‌كات؟

نێرگە‌لە‌ مێژوویە‌كی كۆنی ھە‌یە‌، كە‌ دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ سە‌ردە‌می ئیمپارتۆریە‌تی فارس لە‌ سە‌دە‌ی ١٦ دا، بە‌ڵام دوای ئە‌وە‌ بە‌ وڵاتانی جیھاندا بڵاوی كردە‌وە‌ و شێوازی بە‌كارھێنانە‌كە‌ی گە‌شە‌ی كردووە‌، بڵام كە‌س گرنگی بە‌و زیانانە‌ نە‌داوە‌ كە‌ لێی دە‌كە‌وێتە‌وە‌، كە‌ كۆتاییە‌كە‌ی مردنە‌، زۆربە‌ی كە‌س پێی وایە‌ نێرگە‌لە‌ زیانە‌كانی لە‌ جگە‌رە‌ كە‌مترە‌، بە‌ڵام پێچە‌وانە‌كە‌ی ڕاستە‌، توێژینە‌وە‌یە‌كی ڕێكخراوی تە‌‌ندروستی جیھانی ئاشكرای كردووە‌، ئە‌وانە‌ی نێرگە‌لە‌ دە‌كێشن، لە‌ یە‌ك دانیشتندا دوكە‌ڵی زیاتر لە‌ ١٠٠ جگە‌رە‌ ھە‌ڵدە‌مژن.
ھە‌روە‌ھا بۆچونێكی تر ھە‌یە‌ دە‌ڵێت ئە‌و تامە‌ی تێكە‌ڵی نێرگە‌لە‌ دە‌كرێت، زیانە‌كانی لە‌ناودە‌بات، بە‌ڵام توێژینە‌وە‌یە‌كی زانكۆی كالیفۆرنیا ئە‌وە‌ی سە‌لماندوە‌ كە‌ ھیچ لە‌ پێكھاتە‌ زیان بە‌خشە‌كانی نێرگە‌لە‌ كە‌م ناكاتە‌وە‌، بە‌ پێچە‌وانە‌وە‌ خواردنی بە‌ شێەوە‌یە‌كی بە‌ردە‌وام دە‌بێتە‌ ھۆی تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی دڵ و سی و سیل.
نێرگە‌لە‌ تە‌نھا زیانی بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ نییە‌ كە‌ دە‌یكێشن، ئە‌وانە‌ی دوروبە‌ریش بە‌ ھە‌مان شێوە‌ باجە‌كە‌ی دە‌دە‌ن، پزیشاكان جە‌خت لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ دە‌كە‌نە‌وە‌،  ئە‌و دوكە‌ڵە‌ی كە‌ لە‌ نێرگە‌لە‌وە‌ دە‌ردە‌چێت ڕێژە‌یە‌كی بە‌رز لە‌ پێكھاتە‌ی ژە‌ھراوەی یە‌كە‌م ئۆكسیدی كاربۆن و ماددە‌ی تری كیمیاوی تێدایە‌ كە‌ ھۆكارە‌ بۆ شێرپە‌نجە‌. 
ھە‌ر سە‌بارە‌ت بە‌ زیانە‌كانی نێرگە‌لە‌، زانكۆی كالیفۆرنیا توێژینە‌وە‌یە‌كی ئە‌نجامداوە‌، دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌وانە‌ی نێرگە‌لە‌ دە‌كێشن ماددە‌ زیانبە‌خشە‌كان لە‌ جە‌ستە‌یاندا ٧٣ ھێندە‌ی ئاسایی زیادی كردووە‌، ھە‌روە‌ھا ئە‌وماددانە‌ی كا دە‌بنە‌ ھۆی شێرپە‌نجە‌ بە‌ ھە‌مان شێوە‌ زیادی كردووە‌.
 سە‌رباری ئە‌و زیانانە‌ی سە‌رە‌وە‌، نێرگە‌لە‌ شوێنە‌وارە‌كانی زیاتر دە‌ردە‌كە‌وێت ئە‌گە‌ر لە‌ كە‌سێك زیاتر نێرگە‌لە‌ بكێشن، چونكە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی گواستنە‌وە‌ی نە‌خۆشی لە‌ كە‌سێكە‌وە‌ بۆ كە‌سێكی تر، ھە‌روە‌ھا زیانە‌كان زیاتر دە‌بن ئە‌گە‌ر كێشانی نێرگە‌لە‌یە‌ك بگاتە‌ زیاتر لە‌ ٤٥ خولە‌ك.


سەرچاوەکان



929 بینین