دە‌ستنیشانکردن و چارە‌سە‌ری نە‌خۆشیی شە‌کرە‌ چۆن دە‌کرێن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-04-00:10:00 - کۆدی بابەت: 1087
دە‌ستنیشانکردن و چارە‌سە‌ری نە‌خۆشیی شە‌کرە‌ چۆن دە‌کرێن؟

ناوه‌ڕۆك

دە‌ستنیشانكردن و چارە‌سە‌ری نە‌خۆشیی شە‌كرە‌ چۆن دە‌كرێن؟

پشكنینە‌ سە‌رە‌تاییە‌كانی نە‌خۆشیی شە‌كرە‌ لە‌ ڕێگە‌ی چە‌ند پشكنینێكی سانای خوێنە‌وە‌ دە‌كرێن و چارە‌سە‌ركە‌شی بریتی دە‌بێت لە‌ دابە‌زاندنی ئاستی شە‌كری خوێن، ھە‌روە‌ھا پێشگیریكردن لە‌ دە‌‌رھاوێشتە‌كانی بە‌ وازھێنان لە‌ جگە‌رە‌كێشان، ھە‌روە‌ھا كۆنترۆڵكردنی چە‌وری خوێن و دابە‌زاندنی پە‌ستانی خوێن.

چارە‌سە‌ری توشبووانی شە‌كرە‌ی جۆری یە‌ك

ئە‌م جۆرە‌ شە‌كرە‌ تە‌نیا بە‌ دە‌رزی ئە‌نسۆلین چارە‌سە‌ر دە‌كرێن، چونكە‌ پە‌نكریاسی ئە‌وانە‌ ئە‌نسۆلین دروستناكات و پێویستیان بە‌ ئە‌نسۆلینی دە‌رە‌كی ھە‌یە‌ بۆ دابە‌زاندنی شە‌كری خوێنیان.

چارە‌‌سە‌ری توشبووانی شە‌كرە‌ی جۆری دوو

چارە‌سە‌ری ئە‌م جۆرە‌ی شە‌كرە‌ زیاتر لە‌ ڕێگە‌ی خۆراكی تە‌ندروست، دە‌رمانە‌كانی دابە‌زاندنی شە‌كرە‌ی خوێن كە‌ زیاتر لە‌ شێوە‌ی حە‌بدا ھە‌ن دە‌كرێت، ھە‌روە‌ك پێویستیان بە‌ پشكنینی تایبە‌تی ساڵانە‌ی چاوە‌كان و گورچیلە‌كان دە‌بێت و بە‌ردە‌وام دە‌بێت پشكنینی پێیە‌كانیان بكە‌ن بۆ دۆزینە‌وە‌ی برین، ھاوكات دە‌بێت پە‌ستانی خوێنیان كۆنترۆڵ بكە‌ن و پشگیری لە‌ زیانگە‌یاندن بە‌ بۆریە‌كانی خوێن و دڵ بكە‌ن . 

چارە‌سە‌ری شە‌كرە‌ی دووگیانی 

ئە‌م جۆرە‌ی شە‌كرە‌ كە‌ لە‌كاتی دووگیانی توشی خانمان دە‌بێت، پێویستە‌ كۆنترۆڵ بكرت و بە‌ ھاوكاری ھە‌ریە‌ك لە‌ پزیشكانی خانمان و ھە‌ناوی چاودێریبكرێت، چونكە‌ ئە‌گە‌ر كۆنترۆڵ نە‌كرێت، ئە‌وان مە‌ترسی برینداربوونی منداڵە‌كە‌ و لە‌دایكبوونی منداڵ بە‌ نە‌شتە‌رگە‌ری زیاد دە‌كات.


سەرچاوەکان



1536 بینین