کارڵ شیلی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-04-14:07:00 - کۆدی بابەت: 1093
کارڵ شیلی

ناوه‌ڕۆك

کارڵ شیلی ١٧٤٢ - ١٧٨٦ ز 

لە سەدەی هەژدەدا، شەیدابوون بە زانست وای لە (پریسلی) کرد دەیان توێژینەوە لە بارەی زانستی کیمیا بکات، (شیلی)ـیش بە هەمان شێوە عەوداڵی دنیان زانست بوو، بە نەخوازەڵا لایەنە پراکتیکییەکەی.
هەر یەک لەو دووانە بانگەشەی دۆزینەوەی ئۆکسجینیان کردووە، بەڵام قسەی راستتر و دروست تر ئەوەیە شیلی دوو ساڵ پێش ئەو، ئۆکسجینی دۆزیوەتەوە.

ڕووبەڕووبوونەوەی تەنگەژەکان

وێڕای ئەوەی شیلی بە باشیی نەیخوێندووە و هەر لە چواردە ساڵییەوە بە کاری دیکەوە خەریک بووە، بەڵام لە هەمان کاتدا، کار و بەرهەمەکانی ئەو، بە پێشەنگ و ڕێنیشاندەر دادەنرێن.
نەبوونی پێداویستییەکانی کار و بەرتەسکیی کارگەکەی لە لایەک و هەژاری و نەداری لە لایەکی دیکە، بڕستییان لە بەر بڕیوە، بەڵام ئەو ورەیەکی پۆڵایینی هەبووە، بە پەیدابوونی هیچ ئاستەنگو گرفتێک، کۆڵی نەداوە و سارد نەبووەتەوە.
لە ساڵی ١٧٧٢ز، دەستی بە تاقیکردنەوە زانستییەکان کردووە، گرنگترین دۆزینەوەیشی توخمی ئۆکسجین بووە...
ئەو هەموو کارەکانی خحی تۆمار نەکردوون، ساڵی ١٧٧٧ز، دوای ئەوەی شتە دۆزراوەکانی لە کتێبی: (تێبینی و تاقیکردنەوەی کیمیایی) بڵاو کردنەوە، ئەوسا خەڵک بۆیان دەرکەوت چ خزمەتێکی بە بواری زانستیی کردووە.

گازی سەوز

شیلی گازی سەوز (کلۆر)ـی دۆزییەوەم بەڵام ئەو دەم نەیدەزانی ئەو گازە هێندە بە نرخ و گرنگە.

کۆمەڵێک داهێنانی دیکە

شیلی حەزی کردووە چەن شتێکی نوێ بدۆزیتەوە، کە پێشتر هیچ کەس بیری لێ نەکردبێتەوە. شیلی لە ساڵی ١٧٧٠ز، چەند ماددەیەکی دۆزییەوە، وەک: باریۆم، فلۆرین، ...تاد

قوربانیدان

بەرهەم و کارەکانی شیلی لە مەترسیی بەدەر نەبوون. گومانێکی زۆر دەکرێت ئەو بە هۆی تامکرد و بۆنکردی ماددە کیمیاییەکان ژەهراوی بووبێت. هەر ئەمەیش وای کردووە لە تەمەنێکی زوودا کۆچی دوایی بکات.

زانایەکی بە گڕ و تین

زێدەگۆیی نییە گەر بڵێین لە هەموو زانا زانستپەروەرەکان پتر ماددە و توخمەکانی دۆزیوەتەوە. ئەگەر چی ئەو زۆر کەم زانستی لە خوێندنگە خوێندووە، وەلێ پشتی بە خۆی بەستووە و کۆشاوە، ئەمەیش بۆ گەورەیی و لێهاتوویی ئەو بەسە.

پوختەیەک لە ژیانی

- زانایەکی مەزنی وڵاتی سویدە.
- کراوە بە ئەندامی ئەکادیمیای ستۆکهۆڵم، بەڵام ئەو ڕەتی کردووەتەوە و حەزی کردووە وەک دەرمانسازێک درێژە بە ژیانی بدات.


سەرچاوەکان



640 بینین