جۆزێف جای لۆساک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-05-22:33:00 - کۆدی بابەت: 1116
جۆزێف جای لۆساک

ناوه‌ڕۆك

جۆزێف جای لۆساک  ١٧٧٨ - ١٨٥٠ ز 

لۆساک ڕۆژێک خەریکی تاقیکردنەوەکانی دەبێت، بڕێکی زۆر سۆدیۆم و پۆتاسیۆم بەکار دێنێت، هەڵەیەک ڕوو دەدات، کارگەکەی دەتەقێتەوە، ماوەیەک کوێر دەبێت. یەک لەو گرفتە سەختانەی بەرۆکی زانایانی کیمیای گرتووە، ئەو تەقینەوانەن. وەلێ بە زێدەبوونی ئەو مەترسیانە ئەنجامەکان باشتر بوون.
لۆسکان هەرچەند لەسەر تویژینەوەی بیردۆزەکانی تووشی چەندان گیر و گرفت بووەوە، بەڵام نەک هەر کۆڵی نەدا و خاو نەبووەوە، بەڵکە ڕۆژ دوای ڕۆژ گەرم و گوڕتریش دەبوو. ڕووداوەکان هەرچییەک بوون و هەرچۆنێک بوون نەیانتوانی ئەو لە سەر ڕێڕەوە زانستییەکە بتازازێنن.

یاسای گازەکان

وێڕای ئەوەی (لۆساک) لە بواری کیمیادا خزمەتێکی زۆری کردووە، دوای (لافۆزێ) بە گەورەترین زانای کیما لە قەڵەم دراوە، لێ دەبێت ئەوەیش بڵێین کە ئەو کەمتر چشتێکی داهێناوە، ڕێسا و یاسای زانایانی کۆنی توێژیوەتەوە و چەندان زانیاریی نوێی خستوونەتە سەر، بە نموونە قانوونێکی گرنگی زانستی کیمیای زیندوو کردەوە، کە پێشتر (جاک ئەلئەسکەندەر سیراز)، لە ساڵی (١٧٤٦-١٨٢٣ز) دۆزیبوویەوە، بەڵام حەزی نەکردبوو بڵاوی بکاتەوە. ئێستەیش گەلێک جار  ئەو قانوونە بە نێوی ئەو نێو دەبرێت.
قانوونی ئاوێتەکان (المرکبات)، گرنگترین قانوونە، کە بە ڕەسمی بە هیی  ئەو ناسرابێت، ئەو لە تاقیکردنەوەکانی ساڵی ١٨٠٥ز، بۆی دەرکەوت ئاو لە بەشێکی ئۆکسجین و دوو بەسی هایدرۆجین پێک دێت، لە بارەی چەندان تێکەڵە و ئاوێتەی دیکە توێژینەوەی کردووە.
لۆساک لە تاقیکردنەوەکانیدا چەندان توخم و ئاویتەی دۆزیونەتەوە، گەلێک زانیاریشی بۆ سەر بیردۆزەکانی پێش خۆی زیاد کردووە.
ئەو زۆربەی تاقیکردنەوەکانی بە هاوبەشیی لەگەڵ لویس سنارد ئەنجام داون. بە یەکەوە چەند تویژینەوەیەکیان دەربارەی (یۆد) و ماددە کیمیاییەکانی دیکە کردووە. لە ساڵی ١٨١٥ز، ئەوان پێشەنگ بوون لە دۆزینەوەی ئاوێتە (مرکب)ـی سیانۆجین، (گازێکی ژەهراویی بێ ڕەنگە) ئەو لە سەرەتای دۆزینەوەی کۆمەڵیک ئاوێتەی دیکە بوو، بە نێوی گازی سیانید... هەروەها بە یەکەوە توانییان هەڵەی (لافوزی) دەربارەی ترشەکانی نێو ئۆکسجین ڕاست بکەنەوە. بە وردی توێژینەوەیان دەربارەی نایترۆجین و کبریت و کارلێکی نێوانیان کردووە.
لۆساک بە چڕی کاری لەسەر تاقیکردنەوە کیمیاییەکان کردووە و ڕێگەیەکی وردی بۆ شیکردنەوەی قەبارەکان دۆزیوەتەوە.
ئەو لە پێناو بیردۆز و داهێنانەکانی، خۆی خستۆتە نێو مەکۆی دەیان مەترسیی، بە باڵۆن (٧کم) بەرەو بەرزاییەکان هەڵکشاوە، گەر بۆ ئەمڕۆ هونەر نەبێت، بۆ ئەو کات ئەوە موجازەفە بووە. پشکنینی بۆ هەوای ئەو بەرزاییانە کردووەە، دواتر دەگاتە ئەو ئەنجامەی، کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان هەوای ڕووپەلی زەوی و بەرزاییەکاندا نییە.

پوختەیەک لە ژیانی لۆساک

- خەڵکی فەڕەنسایە
- لە ساڵی ١٨١٦ز، لە کۆوارێکی (کیمیافیزیا)ـیی، وەک نووسەر کاری کردووە.
- لە ساڵی ١٨٤٨ز، واز لە هەموو پۆستەکانی دەهێنێت و لە گوندێک ژیان بەسەر دەبات.


سەرچاوەکان



599 بینین