ولهێم دایملەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-05-23:22:00 - کۆدی بابەت: 1127
ولهێم دایملەر

ناوه‌ڕۆك

ولهێم دایملەر  ١٨٣٤ - ١٩٠٠ ز

دایملەر زۆربەی کاتەکانی بە دروستکردنی ماتۆڕ و دووچەرخە و ئۆتۆمبێل بەسەر بردووە. وەختێک مرحڤ بە وڵاخ ئاتاجەکانی خۆی ڕاهی دەکرد و بە چەند قۆناغ کاروانیی دەکرد و ڕزق و ڕۆزیی خۆی بەوپەڕی شەکەتی و ماندوویی دەستەبەر دەکرد، دایملەر بیری لە دروستکردنی ئامڕازێک دەکردەوە کە مرۆ لەو دژوارییە ڕزگار بکات. ئەو پێی وابوو چاخی ماتۆڕی هەڵمییەکان کۆتایی هاتووە، وەختی ئەوە هاتووە بیر لە شتێکی دیکە بکەینەوە. هەوڵیدا گەڕۆک (سەیارە) ـیەک دروست بکات و بە بەنزین کار بکات. ئەوەبوو لە دەستپێکی کارەکانی توانی دووچەرخە (مۆتۆرسیکل)ـێک دروست بکات، دوای چەند ساڵێک گەڕۆکێکی دیکەی لە شێوەی ئۆتۆمبێل دروست کرد. دواتر کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی لە ئینگلەرا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، دامەزراند، بەڵام دواتر چیی ڕوویدا؟
ئەو لەگەڵ کۆمەڵێک زانای دیکە وەک: جۆزێف لینۆر، نیکۆلاس ئۆتۆ کاری دەکرد، لە هەموو دەسکەوتە گرنگ و گەورەکانی خۆیدا لەگەڵیان بەشدار بوو، لە ئەنجامدا گەڕۆکێکی چوار تایەیان بە سەرکەوتوویی دروست کرد.

دەستکەوتە گەورەکان

دایملەر لەگەڵ مایباک داهێنانێکی گەورەیان کرد، توانییان سووتەمەنییەک بۆ ئۆتۆمبێل بدۆزەنەوە بە نێوی (کاربراتیۆر)، ئەم سووتەمەنییە لە نێو لووکەکانی گەڕۆکەکە زۆر بە ئاسانی دەسووتا. ئەو دوو زانایە لە ساڵی ١٨٨٣ز، ئەم داهێنانەیان تۆمار کرد.
ساڵی ١٨٨٥ز، بە یەکەوە جۆرێکی دیکەی ئۆتۆمبێلیان دروست کرد، قۆناغێکی دیکە چوونە پێشەوە، لە ڕووی کێشەوە زۆر سووکتربوو لە هیی پێش خۆی. ئەم گەڕۆکە (السیارة) بە سەرەتای هەقیقیی پەیدابوونی ئۆتۆمبێل دادەنرێت.

یەکێتی هێزە

ساڵی ١٨٨٩ز، دایملەەر جۆری ئۆتۆمبێلەکەی بەرەو پێش برد و توانی لە نێویدا دوو لوول دروست بکات، باشتر بیخاتە سەر چوار تایە، دواتر مایباک پتر پەرەی پێدا و چوار لوولی بۆ دروست کرد. هاوکات کۆمپانیای (بنز) ـیش ل دروستکردنی ئۆتۆمبێل قۆناغێکی باشی بڕی. هەردوو کۆمپانیان (بنز) و (فیلۆ) تاکوو نها لە دروست کردنی ئۆتۆمبێلدا بە پێشەنگ دادەنرێن. ئەو دوو کۆمپانیایە یەکان گرت و لە جیهانی پیشەسازیی توانییان سەرکەوتنێکی مەزن بێننە کایەوە. هەڵبەت ئەو یەکگرتنە لە بیستەکانی چاخی بیستەم بوو، دایملەر خاوەنی کۆمپانیای (فیلۆ)، دەمرێت و ئەو یەکگرتنە بە چاوی خۆی نابینێت. بەڵام (بنز) کە ماخۆی کۆمپانیای (بنز)ـیش بوو، ئەم سەرکەوتنەی بینی و لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا تا مردن کاری کرد.

کۆتاییەکی سەیر

ئەوەی مایەی پێکەنین سەرسوڕمانە (دایملەر) ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلی داهێنا، حەزی بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل نەدەکرد، لەمەیش سەیرتر دوای بڕینی مەودایەکی زۆر بە ئۆتۆمبێل کۆچی دوایی دەکات، پێشتریش پزیشک ئاگاداری کردبووەوە کە سواری ئۆتۆمبێل نەبێت، بە هۆی ئەو شەکەتیەی لە ڕێگەدا تووشی دێت نەخۆش دەکەوێت و دەمرێت. ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلی دروست کرد، بە هۆی ئۆتۆمبێلەوە مرد.

بە پوختی

- بە ڕەگەز خەڵکی ئەڵمانیایە.
- لە ساڵی ١٨٨٥ز، مۆتۆرسکیلی دروست کردووە.
- لە ساڵی ١٨٨٦ز، ئۆتۆمبێلێکی لە سەر چوار تایە دروست کردووە.
- لە ساڵی ١٩٢٦ز، کۆمپانیای دایملەر و بنز یەکیان گرتووە.


سەرچاوەکان



575 بینین