ناوهڕۆك
چۆن بە ماوەیەكی كەم قژ درێژ دەكەیتەوە
ڕێژەیەكی زۆری كچان و خانمان حەز بەوەدەكەن كە بەقژێكی درێژەوە دەربكەون تا جوانی و قەشەنگی خۆیان بۆ ڕەگەزی بەرامبەر بخەنە ڕوو، ئەگەر تۆش دەتەوێ بە ماوەیەكی كەم قژت درێژ بێتەوە دەتوانیت پەیڕەوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بكەیت:
دەكرێ لەڕێی پێكھاتەی سروشتی گوڵاوەوە ببیتە خاوەن قژێكی درێژ و تەندروست:
پێكھاتەكان
- یەك لەسەر چواری كوپێك گوڵاو - سێ كەوچك زەیتی گەرچك
 - كەوچكێك زەیتی زەیتون
 - كەوچكێك گوێزی ھیندی
 - دوو زەردێنەی ھێلكە
 
ھەمویان لە قاپێكدا تێكەڵ دەكەیت و دواتر دەیدەیت لە قژت بۆ ماوەی (٢٠ بۆ ٣٠) خولەك، پاشان قژت بە ئاو بشۆ و وشكی بكەرەوە ئەم كارەش ھەفتانە دووجار دووبارە بكەرەوە.
سەرچاوەکان
 6031 بینین