تۆماس مۆرگان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-20:03:00 - کۆدی بابەت: 1163
تۆماس مۆرگان

ناوه‌ڕۆك

تۆماس مۆرگان  ١٨٦٦- ١٩٤٥ز

تۆماس هەر لە سەرەتاوە بایەخێکی زۆر بە بواری (جینەکان) دەدات. توێژینەوە لەمەڕ چۆنیەتی ڕوودانی بۆماوە زانیی (الوراثة) دەکات. هاوکار ئەوسا مامۆستای ئاژەڵناسیی بووە.
لە بواری بۆماوەزانی قانوونەکانی (مەندڵ)ـی شیتەڵ دەکاتەوە و بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە هەڵیان دەسەنگێنێت، هەر زوو لە ئەنجامی ئەو قانوونانە وەگومان دەکەوێت. ئاخر ئەو قانوونانە لای ئەو بە شێوەیەکی ورد کردی بۆماوەزانی دەرناخەن. ئەو ئەنجامانە وا نیشان دەدەن کە کرۆمۆسۆمات (چەند ماددەیەکی دەزولەیی درێژن لە ناوکی هەموو خانەیەکدا هەن، لە کاری بەش بوونی خانەکادا گەشە دەکەن و بەش بەش دەبن.) ڕۆڵێکی گەورە لە کردەی بۆماوەزانیی دەبینن. ئەوە لە کاتێکدا تۆماس ئەمەی ناو نا: (یەکەکانی بۆماوەیی) دواتر (جۆناسان) لە ساڵی ١٩٠٩ز، ئەمەی بە  (جینەکان) ناو برد، کە لە یەک کرۆمۆسۆمدا هەن.
لە ساڵی ١٩٠٨ز، تۆماس توێژینەوەیەکی لەسەر (مێروولەی میوەجات) ـدا کرد، کە تەنیا چوار جووت کرۆمۆسۆماتی هەن. لەمەوە تۆماس نێوبانگی دەردەکات. ئەو تاقیکردنەوەی بۆ چەندان وەچەی مێرومەگەز کرد و لە ڕەنگی چآوەوە ئاشنایەتیی بە قانوون و هۆکارەکانی بۆماوەزانیی پەیدا کرد.
تۆماس مۆرگان لە میانەی توێژینەوەکانی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە (جینەکان) بە شێوەیەکی ڕێکخراو و دیاری کرا بە پۆلبەندیی لە نێوا کرۆمۆسۆماتەکاندا هەن. توێژینەوەکان دواتر گەیشتنە ئەو ڕاستییەی کە ئەو ئەنجامانەی تۆماس لە بۆماوەزانیی پێی گەیشتووە هێندێک جار لە کاتی ئاڵوگۆرکردنی جینەکان لە جووت کرۆمۆسۆمەکاندا و دابەش بوونی خانەکاندا کەمایەسیی ڕوو دەدات.

کتێبەکانی

لە نێو هەموو کتێبەکانی مرۆجاندا دوو کتێب هەن زۆر جێگەی بایەخی زانایانن، یەکەم: ئامرازەکانی بۆماوەزانیی لای مەندڵ، لە ساڵی ١٩١٥ز، چاپ کرا. دووەم: بیردۆزی جینەکان، لە ساڵی ١٩٢٦ز، بڵاو کرایەوە.

پوختەیەک لە ژیانی

- زێدنامەی ئەمریکیی هەبوە.
- ساڵی ١٩٠٤ز، لە زانستگەی کۆڵۆمبیا دەبێتە مامۆستای ئاژەڵناسی. ساڵی ١٩٢٩ز، لە پەیمانگای تەکنۆلۆژیی باسادینا دەبێتە وانەبێژ.
- بە چەند تاقیکردنەوەیەک لەسەر مێرولەی میوەجات زانستی بۆماوەزانی دەباتە قۆناغێکی نوێ.
- لە ساڵی ١٩٣٣ز، خەڵاتی نۆبڵ لە بواری فسیۆلۆژیدا وەردەگرێت.
- چەندان توێژینەوە و کتێبی لە بواری بۆماوەزانیی نووسیون.


سەرچاوەکان



869 بینین