مەترسییەکانی خواردنەوەی وزەبەخشەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-08-19:25:00 - کۆدی بابەت: 1185
مەترسییەکانی خواردنەوەی وزەبەخشەکان

ناوه‌ڕۆك

مە‌ترسیە‌كانی خواردنە‌وە‌ی وزە‌ بە‌خشە‌كان

خواردنە‌وە‌ وزە‌ بە‌خشە‌كان بە‌ یە‌كێك لە‌ خواردنە‌وە‌ مە‌ترسیدارە‌كان دادە‌نرێت، بە‌پێی بڵاوكراوە‌ پزیشكیە‌كانی ماڵپە‌ڕی «alsayeda» كاریگە‌ری سلبی لە‌سە‌ر تە‌ندروستی لە‌ش ھە‌یە‌، توێژینە‌وە‌ زانستیە‌كان زۆر ئاماژە‌ بە‌ مە‌ترسی ئە‌م خواردنە‌وانە‌ دە‌كە‌ن لە‌سە‌ر كێش و دڵ و خوێنبە‌رە‌كان، چونكە‌ بڕێكی زۆر ماددە‌ی زیانبە‌خشی تێدایە‌.

نە‌خۆشی شە‌كرە‌:
خواردنە‌وە‌ وزە‌ بە‌خشە‌كان ڕێژە‌یە‌كی زۆر شە‌كر بە‌ لە‌ش دە‌بە‌خشن، ئە‌مە‌ش ھۆكاری سە‌رە‌كیە‌ بۆ تووشبونت بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ و زیادبوونی دڵە‌ڕاوكێ.

قە‌ڵە‌وی:
بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی خواردنە‌وە‌ گازیە‌كان بڕێكی زۆر شە‌كر و كالۆری تێدایە‌، ھە‌ر بۆیە‌ سە‌رچاوە‌یە‌ بۆ قە‌ڵە‌وی و زیادبوونی كێش و كۆبوونە‌وە‌ی چە‌وری.

تە‌ندروستی كۆرپە‌لە‌:
خواردنە‌وە‌ وزە‌ بە‌خشە‌كان بڕێكی زۆر ماددە‌ی كیمیایی تێدایە‌، كار دە‌كاتە‌ سە‌ر كۆرپە‌لە‌ ئە‌گە‌ر بێت و ئافرە‌تی دووگیان بیخوات، بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌كی ئە‌ڵمانی كە‌ لە‌سە‌ر ئافرە‌تی دووگیان ئە‌نجام دراوە‌ دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌وانە‌ی خواردنە‌وە‌ی وزە‌ بە‌خشیان خواردووە‌ كاریگە‌ری زۆر خراپی ھە‌بووە‌ لە‌سە‌ر تە‌ندروستی و ژیانی كۆرپە‌لە‌كە‌یان.

نە‌خۆشیە‌كانی دڵ:
خواردنە‌وە‌ی ئە‌م جۆرە‌ خواردنە‌وە‌ وزە‌ بە‌خشانە‌ سە‌رچاوە‌ی نە‌خۆشیە‌كانی دڵ و خوێنبە‌رە‌كان و بە‌رزبوونە‌وە‌ی ئاستی پە‌ستانی خوێن دادە‌نرێت.

كافاین:
ئە‌م خواردنە‌وانە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر ماددە‌ی كافاینی تێدایە‌، كە زیانی بۆ لە‌ش ھە‌یە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی زۆربوونی ڕێژە‌ی ئارە‌ق كردنە‌وە‌ و دڵە‌ڕاوكێ لە‌كاتی خە‌ودا.


سەرچاوەکان



606 بینین