پیاسە لە سەوزاییدا فشاری خوێن ڕێکدەخات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-14:48:00 - کۆدی بابەت: 1229
پیاسە لە سەوزاییدا فشاری خوێن ڕێکدەخات

ناوه‌ڕۆك

پیاسە‌ لە‌ سە‌وزایدا فشاری خوێن ڕێكدە‌خات

پزیشكانی سكوڵی پزیشكی نیپۆن لە‌ ژاپۆن ڕایدە‌گە‌یە‌نن پیاسە‌ كە‌ردن بە‌نێو باخچە‌و سە‌وزاییدا ھۆكارێكی باشە‌ بۆ كەمكردنە‌وە‌ی گۆڕمۆنە‌كانی دڵە‌ڕاوكێ و لێدانە‌كانی دڵیش ڕێكدە‌خات.
ئە‌و ڕاگە‌یاندنە‌ی پزیشكە‌ ژاپۆنییە‌كان لە‌ كاتێكداییە‌ كە‌ پزیشكانی كۆریای باشوور لە‌ سیۆڵی پایتە‌خت توێژینە‌وە‌یە‌كیان لە‌ ھە‌مان بارە‌وە‌ كرد و ڕایان گە‌یاند، دوای پیاسە‌كردنی نێو سە‌وزایی، نە‌رمۆڵە‌ی خوێن بە‌رە‌كان زیاتر دە‌بێت.
پزیشكە‌ كۆریە‌كان ٤٣ خانمی بە‌ساڵاچوویان بۆ ئێوارە‌ ڕێكردنێك بردنە‌ نێو باخچە‌یە‌كی پایتە‌خت، ھاوكات ١٩ خانمی دیكە‌یان ناردنە‌ ناوە‌ڕاستی شار و ھە‌مان ماوە‌ جێیان ھێشتن، دواتر و دوای ئە‌نجامدانی پشكنینە‌ جۆراوجۆرە‌كان، پزیشكە‌ كۆریە‌كان ڕایانگە‌یاند، گروپی یە‌كە‌م فشاری خوێنیان دابە‌زیوە‌ و گروپی دووە‌م فشاری خوێنیان نە‌گۆڕاوە‌.
لە‌لایە‌ن خۆیە‌وە‌ د. یواخیم لاچ پسپۆری نە‌خۆشییە‌كانی دڵ لە‌ پە‌یمانگە‌ی توێژینە‌وە‌كانی كۆئە‌ندامی سووڕان و پزیشكی وە‌رزشی ڕایدە‌گە‌یە‌نێت ڕێكردن بە‌ نێو سە‌وزاییدا  جۆرێكی زۆر باش و ھێواشی وە‌رزشە‌ و ڕێژە‌یە‌كی زۆر لە‌ چە‌وریش دە‌سوتێنێت.


سەرچاوەکان



777 بینین