ئیدوارد تیڵەر

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-11-22:27:00 - کۆدی بابەت: 1257
ئیدوارد تیڵەر

ناوه‌ڕۆك

ئیدوارد تێڵەڕ ١٩٠٨-٢٠٠٣ز

گاھێک لە ساڵی ١٩٤٥ز، دوو بۆمبی نەوەوی ھاوێژرانە ناکازاکی و ھێرۆشیما لە یابان، ویژدانی ھەموو مرۆڤ ڕاچەنی و بریندار بوو. بە ھەر چ پێوەرێک پێوانەت دەکرد. زیانەکان گەورەبوون، بەڵام کاتێک لە ساڵی ١٩٥٢ز، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروستکردنی بۆمبی ھایدرۆجینیی ڕاگەیاند، وەک پێشبینیی دەکرا، ئەو کاریگەرییە دەروونییەی نەبوو، ئەگەرچی ئەو بۆمبە دە بەرانبەر وێرانە و زیانی لە بۆمبی ئەتۆمیی زیاترە بگرە پتریش.

پێوەندی تێڵەڕ بە بۆمب

تێڵەڕ یەک بوو لەو زانایانەی تیمی بەرھەم ھێنی بۆمبی ئەتۆمی لە (مانھاتن)، کە ڕۆبێرت سەرپەرشتی دەکردن. ئەو زانایانە بۆ دروستکردنی ئەو بۆمبە زۆر دڵگەرم و بەپەلە بوون. ئەویش یەکێک بوو لەو کەسانەی بەوپەڕی توانا ھەوڵی دەدا بۆمبێكی دیكەی بەھێزتر دروست بکرێت. ئاشکرایە بۆمبی ئەتۆم بە ھۆی بەشبوونی نەوەوی بۆ ئەتۆمی یۆرانیۆمی قوڕس دەکەوێتە کار، بەڵام بۆمبی ھایدرۆجین بە گۆڕینی ھایدرۆجین بە ھلیۆم کسر دەکات.
ئینریکۆ فرمی ئیتاڵی، یەکەم کەس بوو ئاماژەی بەوە کردبوو، کە تێڵەڕ توانای دروستکردنی بۆمبی ھایدرۆجینی ھەیە.گوتبووی: بۆمبی ئەتۆمی پلەی گەرمیی زۆر بەرز دەکاتەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەریی خراپ لەسەر ناوچەکە دروست دەکات، بەڵام بۆمبی ھایدرۆجینی لەسەر بیرۆکەی وزەی خۆر (الطاقة الشمسية)کار دەکات، لەژێر کاریگەریی فشارێکی گەورە و پلەی گەرماییەکی زۆر، ھایدرۆجین دەکاتە ھیلیۆم. ئەم بیرکردنەوەیە بەسەر تێڵەڕی زانادا زاڵبوو، بەردەوام بیری لە دروستکردنی بۆمبی ھایدرۆجینی دەکردەوە.
ئەو ھاوڕێیانەی لەگەڵ ئەو کاریان دەکرد، لەم ھەنگاوەی ئەو بێ ھیوابوون، بەڵام ئەو بە ئومێدەوە دەیگوت: بۆمبێک دروست دەکەم کە کەس بیریشی لێ نەکردبێتەوە، بەڵام دوای کۆتاییھاتنی جەنگی دووەمی گێتی، سارد و خاویی حکوومەت لە ھاوکاریکردنی بۆ سەرکەوتنی ئەو پڕۆژەیە، گەرموگوڕیی ئەوی کەم کردەوە. دوای ئەوەی لە کۆتایی چلەکاندا یەکێتیی سۆڤیەت پەرەی بە چەکی ئەتۆمیی دا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەر بەپەلە کەوتنە خۆ و دەستیان بەو پڕۆژەیە کردەوە. دیسان تێڵەڕ کرایەوە باوکی ئەو پڕۆژەیە، بەڵام بە دژایەتیکردنی ڕۆبێرت خۆشەویستیی زۆر لە ھاوڕێکانی لەدەست دا. 
چونکە وەختێک ڕۆبێرت دژی دروستکردنی ئەو جۆرە بۆمبە وەستایەوە، ئەو کەوتە تۆمەتبار کردنی.
لە کۆتایی ساڵی ١٩٥١ز، تیمەکەی تێڵەڕ دروستکردنی جیھازێکی گەرمیی نەوەویان ڕاگەیاند، پاش دوو ساڵیش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروستکردنی بۆمبی بۆمبی ئەتۆمی ھایدرۆجینی ئاشکرا کرد. کە سەد بەرانبەری ئەو بۆمبانە بوو، کە خرانە سەر یابان.

کورتەیەک لە ژیانی

 • بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئەمریکایە.
 • لە ساڵی ١٩٣٥ز، ئاوارەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت. 
 • لە ساڵی ١٩٨٧ تا ١٩٨٣ز، لە حکوومەتی (رۆناڵد ریجان) بە ڕاوێژکار لە بواری بەرگری ستراتیژی(جەنگی ئەستێرەکان)، دادەمەزرێت.


سەرچاوەکان



620 بینین