سەرەنجامی سیاسەتی کورد لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیست

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-11-23:48:00 - کۆدی بابەت: 1263
سەرەنجامی سیاسەتی کورد لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیست

ناوه‌ڕۆك

سەرەنجامی سیاسی كورد لە چارەكی یەكەمی سەدەی بیست

هەر لە دوای ئەو  قەیرانە ترسناکەی ڕووبەڕووی کوردستان بۆوە لە کاتی هاتنە سەر حوکمی مستەفا کەمال ئەتاتورك و عەلمانییەکان بۆ سەر تورک و ڕێکەوتننامەکان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕاستەوخۆ سوپا و هیزی تورک و عەرەب و ئینگلیز وەک سوپایەکی داگیرکەر بەربوونە گیانی خەڵکی کوردستان، ئیتر خەڵکی کورد ڕاستەخۆ لایەنە نەتەوەیەیەکەی ورووژا، نووسەران و ڕۆشنبیران و خەڵکی عەوامی کوردیش بە ئاگا هاتنەوە، کەوا نەتەوەیەکی سەردەست بە پاڵپشتی ئەو دەزگایەی (دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی) وا زۆرداری لە کورد دەکات، بۆیە هەست و نەستی کوردایەتی بە خێرایی کەوتە نێو شیعر و نووسین  و سرود و... زاراوەی وەک (کوردایەتی، کوردستانی مەزن، خەبات، شۆڕش، حزبی کوردستانی، ڕزگاری، ئازادی...هتد) دروست بوو، دۆخێکی سیاسی و شۆڕشگێری لە سەرانسەری کوردستان چەکەرە بوو، یەکێتی نەتەوەیی جێگەی یەکێتی ئیسلامی گرتەوە، ئیتر دەرگا واڵابۆوە بۆ دروستبوونی دەیان دەستە و کۆمەڵ و حیزبی سیاسی لە کوردستان، بەڵام لە پێش ئەو ڕابوونە سیاسیە، ئەوا کۆمەڵێک ڕۆشنبیر کە دوور و قووڵ و ئایندەبینن هەر زوو هەستیان بەو چارەنووسە ڕەشە کرد لەگەڵ بەرپابوونی بنەماکانی (الأتحاد والترقي)م، بۆیە ئەوانیش لەوساتی چەند حزبێکی سیاسی کوردیان دروست کردووە.


سەرچاوەکان



1062 بینین