تەنیایی هۆکاری جەڵتەی دڵ و مێشکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-02:12:00 - کۆدی بابەت: 1270
تەنیایی هۆکاری جەڵتەی دڵ و مێشکە

ناوه‌ڕۆك

تە‌نیایی ھۆكاری جە‌ڵتە‌ی دڵ و مێشكە‌

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ كە‌ لە‌ جۆرناڵی (Heart) بڵاوبۆتە‌وە‌ دە‌ریدە‌خات تە‌نیایی وگۆشە‌گیری مرۆڤ ڕێگە‌ خۆشكە‌رێكی گە‌ورە‌ن بۆ تووشبوون بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ و مێشك، ئە‌وە‌ش دە‌رگا دە‌كاتە‌وە‌ لە‌بە‌ردە‌م گە‌نگە‌شە‌یە‌كی نوێ كە‌ چۆن كۆمە‌ڵگە‌ و دە‌زگا تە‌ندروستییە‌كان ڕوبە‌ڕووی ئە‌م بابە‌تە‌ ڕێگە‌ خۆشكە‌رە‌ ببنە‌وە‌.
ئە‌وە‌ زانراوە‌ كە‌ قە‌ڵە‌وی و كە‌م جوڵان ڕێگە‌ خۆشكە‌ری گرنگن بۆ كە‌مبوونە‌وە‌ی تە‌مە‌نی مرۆڤ و تووشبوون بە‌ چە‌ندین نە‌خۆشی سە‌ردە‌می ئێستا و توێژینە‌وە‌ی زۆریان لە‌سە‌ر كراوە‌.
بە‌ڵام توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ پە‌ردە‌ لە‌سە‌ر كاریگە‌ریە‌كانی تە‌‌نیایی و گۆشە‌گیری مرۆڤ لادە‌دات لە‌سە‌ر تە‌مە‌ن و تە‌ندروستی.

ئە‌وە‌ی تاكو ئێستا توێژە‌ران پێیگە‌یشتوون، ڕە‌نگە‌ تە‌نیایی لە‌م ڕووانە‌وە‌ بە‌ نە‌رێنی كار لە‌ تە‌ندروستی مرۆڤ بكات:

١- لە‌ ڕووی ھە‌ڵسوكە‌وتە‌وە‌: ئە‌وانە‌ی تە‌نیان، كە‌متر دە‌جوڵێن و زیاتر ئە‌گە‌ری ھە‌یە‌ جگە‌رە‌بكێشن.

٢- لە‌ ڕووی دە‌روونیە‌وە‌: تە‌نیاكان متمانە‌یان بە‌ خۆیان كە‌مترە‌ و زۆرتر تووشی خە‌مۆكی و تێكچوونی و خە‌و دە‌بن.

٣- لە‌ ڕووی فیزیۆلۆجیە‌وە‌: دە‌ركە‌وتووە‌ تە‌نیایی سیستمی بە‌رگری مرۆڤ لاواز دە‌كات و فشاری خوێن بە‌رزدە‌كاتە‌وە‌.

توێژینە‌وە‌ بە‌ردە‌ستە‌كان دە‌ریانخستووە‌ گۆشە‌گیری تە‌مە‌نی مرۆڤ كورت دە‌كاتە‌وە‌، بۆیە‌ دە‌بێت و فشاری خوێن ژیانی مرۆڤ ببێتە‌ جێگە‌ی بایە‌خی پە‌یوە‌ندیدارانی پزیشكی و تە‌ندروستی.
توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ لە‌ بە‌شی زانستی تە‌ندروستی زانكۆی یۆرك لە‌ بە‌ریتانیا ھە‌وڵیداوە‌ لە‌ كاریگە‌رییە‌كانی تە‌نیایی لە‌سە‌ر مرۆڤ بكۆڵێتە‌وە‌.
د. نیكۆڵ ڤاڵتۆرتا و ھاوڕێ توێژە‌رە‌كانی بە‌تایبە‌ت لێكۆڵینە‌وە‌یان كردووە‌ لە‌سە‌ر پە‌یوە‌ندی نێوان تە‌نیایی مرۆڤ و ئە‌گە‌ری تووشبوونی بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ و مێشك، كە‌ پێشە‌نگی  مردنی مرۆڤن لە‌ سە‌ردە‌می ئێستادا.


سەرچاوەکان



1205 بینین