تەنیایی و زوو مردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-02:18:00 - کۆدی بابەت: 1272
تەنیایی و زوو مردن

ناوه‌ڕۆك

تە‌نیایی و زوو مردن

تیمە‌ توێژە‌رە‌كە‌ كە‌ لە‌تۆماری تە‌ندروستی ١٨١,٠٠٠ كە‌سیان كۆڵییە‌وە‌ كە‌ لە‌نێوانیاندا ٤,٦٢٨ كە‌س تووشی جە‌ڵتە‌ی دڵ بووبوون و ٣٠٠٢ كە‌سیش جە‌ڵتە‌ی مێشك لێیدابوون.
توێژە‌رە‌كان بۆیان دە‌ركە‌وت تە‌نیایی و گۆشە‌گیری ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ بە‌ ڕاددە‌ی ٢٩٪‏ و جە‌ڵتە‌ی مێشكیش بە‌ ڕاددە‌ی ٣٢٪‏ زیاددە‌كات.
بە‌ بە‌راورد بە‌ ھۆكارە‌ ڕێگە‌ خۆشكە‌رە‌كانی دیكە‌، دە‌ركە‌وتووە‌ تە‌نیایی ھێندە‌ی دڵە‌ڕاوكێ و كاری تاقە‌تپڕوكێن مە‌ترسیدارە‌ بۆ مرۆڤ.
توێژە‌رە‌كان داوایانكردووە‌ خە‌مێك لە‌ ژیانی ئە‌و كە‌سانە‌ بكرێ كە‌ لە‌ مە‌ترسی تە‌نیابووندان كە‌ زیاتر كە‌سانی سە‌روو تە‌مە‌نی ٦٥ ساڵن و دە‌بێ ڕێگە‌ چارە‌یان بۆ بدۆزرێتە‌وە‌ و لە‌ تە‌نیایی و كاریگە‌رییە‌ مە‌ترسیدارە‌كانی بپارێزن.


سەرچاوەکان



867 بینین