عەلی موستەفا مشرەفە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-19:51:00 - کۆدی بابەت: 1290
عەلی موستەفا مشرەفە

ناوه‌ڕۆك

عەلی موستەفا مشرەفە ١٨٩٨-١٩٥٠ز 

ھیچ زێدەگۆیی نییە گەر بڵێین، عەلی موستەفا. لە زانستە سروشتییەکانی چاخی نوێدا، پێشەنگی ھەموو عەرەب بووە. لە شاری دمیاتی میسر لە دایکبووە و پێگەیشتووە. لە ساڵی ١٩٠٩ز، باوکی دوای ئەوەی تووشی قەیرانێکی گەورەی دارایی دەبێت، نەخۆش دەکەوێت و دەمرێت. ھەڵبەر ئەم ڕووداوە، پێش سێ مانگ تاقیکردنەوەی قۆناخی سەرەتایی عەلی، دەقەومێت. بەڵام ئەو ھەر زوو بەسەر ئەو گرفتەدا زاڵ دەبێت، زۆر بەسەرکەوتووی ئەو قۆناخەی خوێندن تێ دەپەڕێنێت. دواتر لەگەڵ خانەوادەکەی بەرەو قاھیرە دەچن، دوومانگ پێش تاقیکردنەوەی بەکەلۆریا، دایکی کۆچیدوایی دەکات، بەڵام توانی زۆر سەرکەوتووانە ئەو قۆناغەیش تێپەڕێنێت و بڕوانامەی بەکەلۆریا بەدەست بێنێت.
عەلی ساڵی ١٩١٧ز، لە خانەی بەڵا مامۆستایان دەردەچێت. ساڵی ١٩٢٥ز، لەگەڵ دەستەیەک لە زانستدۆستان دچێتە ئینگلتەڕا، ھەر لەوێش تێزی دکتۆرا وەردەگرێت. ھەر لە ھەمان ساڵ دەگەڕێتەوە وڵاتی میسڕ و دەبێتە مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێژی زانستەکان. لە ساڵی ١٩٢٦ز، دەبێتە مامۆستای پڕاکتیکی ماتماتیک. لە ساڵی ١٩٣٦ز، دەبێتە ڕاگری ئەو کۆلێژە، ێەو بە یەکەم کەسی میسرییەکان دادەنرێت، کە ڕاگرایەتیی ەو کۆلێژە وەربگرێت، ھەموو ڕاگرەکانی پێشتر بێگانە بوون.
عەلی موستەفا چەندان توێژینەوەی لە بارەی تیۆری چەندیەتیی ھەن، چەندان دیاردەی فیزیای لێکداونەتەوە. یەکەم کەس بووە لە بارەی ماددە و تیشکەوە بڵێت، دوو ڕووی یەک دراون، ھەر یەک لەمانە دەشێ ببیتە ئەوی دیکە.
تیۆرە بەناوبانگەکەی عەلی دەربارەی ئەتۆم، کارئانیی زۆری بۆ زاناکان کرد و بۆ قووڵایی ڕێنمایی کردن. لەگەڵ قوتابییەکەی (محەمەد میرسی ئەحمەد) کتێبی (الجبر والمقابلة)ی محەمەد مووسای خواڕزمییان بڵاوکردەوە، پێشکەییان بۆ نووسی و ڕاڤە و سەرنجڕێژیان کرد. کۆششی زۆری ئەوان لەو کتێبەدا وای کردووە ئێستەیش سوودێکی زۆر بە توێژەر و نووسەرانی ئەو بوارە بگەیەنێت.

کتێبەکانی عەلی

دکتۆر عەلی پانزە کتێبی داناون، لەوانە: 
 • ھەندەسەی وەسفی.
 • زانست و ژیان.
 • ئەتۆم و بۆمبی ئەتۆمی. 
 • تیۆری ڕێژەیی تایبەت.
 • موتاڵای زانستی.     
نزیکەی ٤٨ وتاری زانستی دەربارەی وزەی ئەتۆم و توێژینەوەی زانستیی بڵاوکردوونەتەوە.

لەبارە دکتۆر عەلی گوتراوە

"باوەڕناکەم عەلی بمرێت، ئەو ئێستە بە توێژینەوەکانی لە نێومان دێت و دەچێت، ھەرچەندە بە مردنی ئەو زیانێکی گەورەی بە جیھان و زانست کەوت. من لەبارەی توێژینەوە زانستییەکانی سەبارەت بە وزەی نەوەوی، سۆراخی دەکەم، ھەر بە ڕاستی ئەو گەورەترین زانای فیزیاییە لە مێژووی زانستی گێتیدا."

ئەلبرێت ئەنیشتاین:
" بێگومان ئەو گەورەترین زانای زانستە سروشتییەکانە، لە ھەموو جیھاندا."

ریچاردسۆن:
" ئەو یەکێکە لەو کەسانەی وڵات پێیانەوە سەربەرزە، گەنجینەی مرۆڤایەتی بە زانسد و مەعریفە فراوانتر دەکەن. بە ھەق کەسانی وەک عەلی کەمن، وەختێک نیشتمان لەدەستی دان، پێویستە ئارامبگریت."

تەھا حسێن:
" وەختێک بیستم زانایەکی ماتماتیک ھەیە، بایەخ بە ڕۆمانی (عودة الروح) دەدات، سەرم سووڕما و شاد بووم، گوتم: چۆن دەکرێ زانایەکی لەو شێوەیەمان ھەبێت؟"

تۆفیق حەکیم:
" ئەو قسەیە لەو کاتە دێت کە عەلی لە ساڵی ١٩٣٢ز، بە بۆنەی دەجوونی ئەو ڕۆمانە پیرۆزبایی لە تۆفیق حەکیم دەکات.

ئاماژەیەک

— باوکی لە بواری بازرگانیی لۆکە کاری کردووە.


سەرچاوەکان



546 بینین