پلاندانان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-12-21:03:00 - کۆدی بابەت: 1293
پلاندانان

ناوه‌ڕۆك

پلاندانان

  پلاندانان بریتییە لە کردارێک گرنگی بە دانانی پلانێکی تایبەت دەدات بە شتێکی دیاری کراو، وە پلاندانان بەوە دەناسرێت کە شێوەپێدانی کۆمەڵە بیردۆزێکن دەربارەی حاڵەتێکی دیاری کراو, وە پشت دەبەستێت بە بەکارهێنانی بیرکردنەوەی ورد، بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر جێبەجێکردنی هەڵسوکەوتێکی دیاری کراو لە داهاتوودا. لە ناساندنەکانی دیکەی پلاندانان ئەوەیە کە، چالاکییەکە زۆربەی تاکەکان لە زۆربەی بابەتەکاندا جێبەجێی دەکەن، وە پشت دەبەستێت بە پلانێک لە نێو مێشکدا پێش  ئەوەی بگۆڕدرێت بۆ پلانێکی ڕاستەقینە، یاخود دڵنیابوونەوە لەسەر بیرکردنەوە پێش دەستبەکار بوون.

گرنگیی پلانەکان

کاری پلاندانان بە کارێکی گرنگ دادەنرێت لە بەڕێوەبردندا. ئەم کارە دانراوە بۆ دڵنیابوونەوە لەشتێکی پەیوەندیدار، کە بریتییە لە:

  • هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی مەترسی.
  • سوود وەرگرتن لە سەرچاوە بەردەستەکان بە باشترین شێوە.
  • گەیشتن بە نموونەیی بوون لە نێوان قۆناغەکاندا لە ڕێگەی بڕیاردانی گونجاو و ڕاست.
  • دانانی پێویستییە سەرەکییەکان و ڕێکخستنی بە ڕێکەوتن لەگەڵ پێویستییەکان.
  • ئاسانکاری لە کۆنترۆڵ کردنی تەواوی کێشەکانی پەیوەست بە کارەوە.
  • دڵنیابوونەوە لە بەردەست کردنی ڕازیبوون لە ژینگەی کاردا.
  • هاوکاری کردن لە پێشبینی کردنی داهاتووی تایبەت بە کار.

بنەماکانی پلاندانان

جێبەجێکردنی پلاندانان لە ژینگەی کاردا پشت بە هەندێک بنەمای سەرەکی دەبەسێت، کە بریتین لە:

ئامانج

بریتییە لە یەکێک لە گرگترین پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی پلاندانان، چونکە پڕۆسەی پلاندانان پشت بە دانانی ئامانجێکی دیاری کراو دەبەستێت، وە پەیوەستە بە هۆکاری هەبوونی پلان، لەوانەیە ئەم ئامانجە پشت بە وەدەست هێنانی قازانج ببەستێت، یان زیاتر کردنی پشک لەو بازاڕەی کە تۆی تێدا بەشداریت، یان کارکردن لەسەر زیادکردنی ڕێژەی بەرهەم، هەروەها گرنگە کە ئەو ئامانجە هەمووان لێی تێبگەن و ڕوون بێت لە لایەن هەموو ئەو کەسانەی کار لەسەر ئەو پلانە دەکەن.

فەلسەفە

بریتییە لە تەواوی بیر و باوەڕە تایبەتەکان بە ڕێگای بەکارهێنراو بۆ گەیشتن بە ئامانج لە پلانەکە، وە لە نێوان کارە جیاوازەکاندا فەلسەفە دەگۆڕێت، چونکە لەوانەیە ئەو ئامانجە بریتیی بێت لە قازانج پەیدا کردن، یان زیادکردنی ڕازیبوونی کڕیارەکان، یان مانەوەی کار و ڕێکخراوەکە.

جێبەجێکردنی سیاسەتێکی دیاری کراو

ئەو میکانیزمە بەکارهێنراوەیە بۆ ئاڕاستەکردن و کۆنترۆڵ کردنی کارمەندەکان، وە ئەم سیاسەتە بە هۆی کۆمەڵە بنەماوە دروست بووە کە پاڵپشتی لە کاری بەڕێوەبردن دەکات، نموونە لەسەر ئەمانە بریتییە لەسیاسەتی بەرهەمداری، وە سیاسەتی بە بازاڕکردن، وە سیاسەتی پەیوەست بە کارمەندەکان، وە سیاسەتی دارایی.

پلان

کۆمەڵە ئامار و ئامانجێکی کارن، وە ئەم ئامانجانە ئامانجی تایبەتی ڕێکخراوەکە پێک دێنن، بەڵام ئامارەکانی کار ئەو هۆکارە بەکارهێنراوانەن لە گەیشتن بە ئامانجەکان، هەروەها هەموو پلانەکانی بەرەوپێشچوونی کارەکە نیشان دەدات لە هەموو قۆناغێک لە قۆناغەکانی کار.
کارە سەرەکییەکان
ڕۆڵی ڕێکخراوە لە تایبەتکردنی سەرچاوە ماددی و داراییەکان، هەروەها کارمەند و کارکەرەکان لەسەر بنەمای کۆمەڵە کارێکی سەرەکیی دیاری کراو، وە زۆربەی کاتەکاندا ئامانج بە گەورەترین کاری سەرەکیی دادەنرێ و تایبەتە بە تایبەتکردنی سەرچاوەکان، وە ئەم کارە سەرەکییانە پشت دەبەستن بە فەلسەفەی ڕێکخراوەکە، وە هەموو ژینگە کۆمەڵایەتی، و سیاسی، و ئابووریەکان.

ئامانجەکانی پلاندانان

پلاندانان بە یەکێک لەو هۆکارانە دادەنرێ کە کار لەسەر زۆر ئاماج دەکات، وەک:

  • بەرەوپێشبردنی کرداری بەرهەمداری لە چالاکی و بەشە جیاوازەکان لە ڕووی چۆنییەتی و چەندێتییەوە.
  • دەستەبەر کردنی هاوسەنگی لە نێوان ئاستە تایبەتەکان بە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیی و ئابووری، وە بە تایبەت لە نێوان بەشە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان بە هەموو پلە جیاوازە پەیوەستەکان پێیەوە.
  • باشتر کردنی بەرهەمداری لە هەموو بەشەکانی کاردا، بەتایبەت ئەوانەی پشت بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییە جیاوازەکان دەبەستن، کە ئاسانکاری دەکەن لە هێنانەدی سوودی گشتی.

سوودەکانی پلاندانان

پلاندانان کۆمەڵە سوودێک دەهێننە دی، وەک:

  • ئاسانکاری دەکات لە گەیشتن بە ئاماجە دیاری کراوەکان.
  • یارمەتیدەرە لە پاڵپشتیکردنی هاریکاری لە نێوان هەموو کارمەندەکان.
  • ئاسانکاریی دەکات لە بەدیهێنانی باشترین وەبەرهێنان لە هەموو سەرچاوە مرۆیی و داراییەکان.
  • پلاندانان پاڵپشتی دەکات لە ڕاهاتنی بەڕێوەبەرایەتی لەگەڵ هۆکارە تایبەتەکان لەگەڵ ژینگەی دەرەکی، وەک پێشکەوتنی تەکنەلۆژی، وە سروشتی بازاڕ.

جۆرەکانی پلاندانان

پلاندانان دابەش دەبێت بۆ چەندین جۆری جیاواز بە پشتبەستن بەم دابەشکارییانەی خوارەوە:

  • بە پشت بەستن بە دووبارەبوونەوەی بەکارهێنان، وە دابەش دەبێت بۆ دوو جۆر، لەوانە:
  • سیاسەتەکان:  ئەو ڕێنماییە بەکارهێنراوانەیە لە دیاریکرندی بنەماکان کە پێویستیە پابەند بن پێیەوە، چ لە لایەن بەڕێوبەرانەوە بێت یان کارمەندەکان لە کاتی ئەنجامدانی کاردا، وە پێویستیی بۆ ئەو سیاسەتانە لە کاتی بڕیاردانی دروستدا دەردەکەوێت.
  • ڕێوشوێنەکان: بریتییە لە کۆمەڵە هەنگاوێک کە پەرەی پێ دەدرێ لە کاتی دەرکەوتنی هەندێک ڕووداوی دووبارە، وە ئەم ڕێوشوێنانە بەوە جیا دەکرێنەوە کە وردن و جیاکراوەترن لە سیاسەتەکان، وە ڕوونترن لە هەموو هەنگاوەکانیدا.
  • ئەو جۆرە پلاندانانەی کە بەکارهێنانیان دووبارە نابنەوە: سێ جۆر لە خۆ دەگرن:
  • بەرنامەکان: کۆمەڵە چالاکییەکی جیاواز و پەیوەستن بە ئامانجێکی سەرەکی، وەک گەیاندنی ئاو بۆ هەندێ ناوچە کە تۆڕی ئاوی تێدا نییە.
  • بودجە: ئامارێکە لە کۆمەڵە ژمارەیەک پێک دێت کە بریتییە لە پارەی تایبەت بە تەواوی چالاکییەکان.
  • پڕۆژەکان: هەندێ نووسراون کۆمەڵە چالاکییەکی سەرەکی و لاوەکی لە خۆ دەگرن، کە ئاماجی ئەوەیە بگات بە ئامانجێکی دیاریکراو.
  • بەپێی سروشتی کاریگەریی: دابەش دەبێت بۆ سێ جۆر کە بریتیین لە:
  • پلاندانانی ستراتیجی: ئەو پلاندانانەیە کە یارمەتیدەرە لە ڕوودانێکی گەورە لە ڕێکخراوەکەدا، لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی باڵاوە جێبەجێ دەکرێت، وە کاریگەرییەکە بە درێژخایەن دادەنرێت، نموونە لەسەر ئەمە پلاندانانە بۆ دروست کردنی بازاڕێکی بازرگانی گەورە.
  • پلاندانانی تاکتیکی: ئەو پلاندانانەیە کە لە لایەن هەردوو بەڕێوبەرایەتیی ناوەندی و باڵا جێبەجێ دەکرێت، کاریگەرییەکەی بە کورت خایەن دادەنرێت، بەکار دێت لە هاوکاریکردنی پلانی ستراتیجی، نموونە لەسەر ئەمە بریتییە لە توێژینەوە لەسەر قەبارەی خواست لە بازاڕدا بۆ بەرهەمێکی دیاریکراو.
  • پلاندانانی کاراکەر: ئەو پلانەیە کە لە لایەن هەردوو بەڕێوبەرایەتیی خواروو و ناوەڕاست جێبەجێ دەکرێ، کاتی کاریگەرییەکەی مامناوەندە، نموونە لەسەر ئەمە دیاریکردنی ئەو سەرچاوانەیە کە کرداری بەرهەمهێنان پێویستی پێیەتی.
  • بەپێی کاتی خایەنراو: ئەم جۆرانە دەگرێتەوە:
  • پلاندانانی درێژخایەن: کاتیکی درێژ مەودا دەگرێتەوە کە یەکسانە بە پێنج ساڵ.
  • پلاندانانی مامناوەند: کاتێکی مامناوەندی دەگرێتەوە، زیاتر لە ساڵیک و لە پێنج ساڵ کەمترە.
  • پلاندانانی کورت مەودا: کاتێکی کورت دەگرێتەوە، کە کەمتر لە ساڵێک دەگرێتەوە، وەک ڕۆژ و هەفتە و مانگ.
  • بەپێی کار: کۆمەڵە جۆرێک لەخۆدەگرێت، گرنگترینیان:
  • پلاندانان بۆ بەرهەم: تەرکیز کردنە لەسەر بابەتە تایبەتەکان بە بەرهەم، وەک: سەرچاوە سەرەتاییەکان، وە بەڕێوەبردنی بەرهەمدارانە، وە چاودێری کردنی کوالێتی بەرهەم.
  • پلاندانانی دارایی: گرنگیدانە بە بابەتە داراییەکان، وەک شێوازەکانی وەدەسختنی پارە.
  • پلاندانانی سیاسی: چاودێری کردنی بابەتە گشتییەکانی وڵاتانە، وەک سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان،  وە یاسادانانەکان. 
  • پلاندانانی ئابووری: وردبوونەوەیە لەسەر بابەتە ئابووریەکان: بۆ پاڵپشتیکردنی پەرەپێدانی تایبەت لە داهاتی نیشتیمانی.


سەرچاوەکان



22573 بینین