ناوهڕۆك
ناساندن
سیسرک (بە عەرەبی: صرصور، بە ئینگلیزی: Cockroach، ناوە زانستییەکەی: Blattodea)، چەشنێکە لە چەشنەکانی مێرووە بەرگ ڕەقەکان کە لە هەموو جێگەیەک ژیان بەسەر دەبەن بەتایبەتیش ئەو جێگایانەی پیسییەکی ئێجگار زۆری لێ کۆدەبێتەوە وەک خۆڵ و خاشاک و بە تێپەڕبوونی کات ئەو جێگەیە پاک نەکرێتەوە.
چەند ڕاستییەکی گرنگ لەسەر سیسرک
١- زیاتر لە ٤٠٠٠ جۆری جیاوازی سیسرک هەیە لە جیهاندا.
٢- لە هەموو شوێنێک ژیان بەسەردەبەن، ژینگەی گەرم یاخود سارد. باشترین ژینگەش بۆیان نێو خۆڵ و خاشاک و پیسییە.
٣- لە ڕووی تایبەتمەندییەوە دوو جۆرن، باڵدار و بێ باڵ.
٤- لە ڕووی درێژییەوە پێگەیشتووەکانیان ١-٩ سم گەشە دەکەن.
٥- پەلەکانیان گونجاوە بۆ جووڵەی خێرا، هەروەها جەستەشیان بە جۆرێکە کە دەتوانێت بە هەموو شوێنێکدا تێپەڕبێت وەک درزی دیوار.
٦- زۆربەی سیسرکەکان گۆشت خۆر و ڕووەک خۆرن لە گەڵا و بەری درەختەکان دەخۆن هەتا دەگاتە لاشەی مردووی گیانداران.
٧-مێینەی سیسرک کاتێک دەست بە زۆربوون دەکات هێلکەکانی لە تورەکەیەکدا دادەنێت کە ٣٠-٤٠ هێلکە بە جارێک دادەنێت.
٨-سیسرک لە ساڵێکدا ٤ جار زۆر دەبێت.
٩- سیسرک سرووشتی وایە بەردەوام هەوڵی پاک ڕاگرتنی خۆی دەدات و هەوڵ دەدات دوور بێ لە پیسی.
١٠- سیسرک پیس نییە بەڵکو ئەو بەکتریایەی هەڵی دەگرێت وا دەکات مەترسیدار بێت.
١١-جۆرێکی سیسرک هەیە پێی دەگوترێت Oriental Cockroach ئەمانە لە وەرزی گەرمادا دەردەکەون بەتایبەتی لە وەرزی بەهار و هاوین. و لە ڕێگەی بۆری و زێرابەکانەوە دێنە نێو ماڵان.