هۆکارەکانی تووشبوونی گەنجان لە جەڵتەی دڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-17:31:00 - کۆدی بابەت: 1311
هۆکارەکانی تووشبوونی گەنجان لە جەڵتەی دڵ

ناوه‌ڕۆك

ئە‌مانە‌ ھۆكارە‌كانی توشبونن بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ لە‌ناو گە‌نجاندا

جە‌ڵتە‌ی دڵ بە‌ یەكێك لە‌ ھۆكارە‌كانی مردنی لە‌پڕ دادە‌نرێت ئە‌م دیاردە‌یە‌ ئێستا لە‌ناو گە‌نجە‌كاندا زۆر بڵاوە‌، لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا بە‌رزی ڕێژە‌ی كۆلیسترۆڵی باو خوێن و قە‌ڵە‌وی بە‌ یە‌كێك لە‌ ھۆكارە‌كانی توشبون بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ دادە‌نرێت.
لە‌ نوێترین ڕاپۆرتی پزیشكی كە‌ لە‌ لایە‌ن گۆڤاری تە‌ندروستی جیھانی بۆ تە‌ندروستی بڵاو كراوە‌تە‌وە‌ تێدا چە‌ند ھۆكارێك بۆ توشبوون بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ لە‌ ناو گە‌نجاندا دە‌ستیشانكراوە‌ لە‌وانە‌ش:

١-ماندوبونی زۆر: وە‌رزشكردنی بێ بە‌رنامە‌ و كاركردێكی زۆر لە‌ ماوە‌یە‌كی كورتدا كاریگە‌ریی خراپی دە‌بێت بۆ سە‌ر تە‌ندروستی دڵ، بە‌تایبە‌تی بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ و دڵ و پە‌ستانی خوێن لە‌ناو خێزانە‌كە‌یاندا ھە‌یە‌.

٢- پلە‌ی گە‌رمای نزم: كاركردن لە پلە‌ی گە‌رمای نزم دە‌بێتە‌ ھۆی گیرانی ملولە‌كانی خوێن و ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رزبوونە‌وە‌ی پە‌ستانی خوێن و توشبوون بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ.

٣- خۆشی زۆر و ناخۆشی لە‌پڕ كاریگە‌ریی دە‌بێت لە‌سە‌ر ئاڕاستە‌ كارە‌بایە‌كانی دڵ و توێژینە‌وە‌ نوێكان ئە‌وە‌ ئاشكرا كردوە‌ دڵە‌ڕاوكۆی زۆر و دڵخۆشی زۆر و لە‌دە‌ستانی كە‌سێكی ئازیز ئە‌گە‌ری توشبونی گە‌نجان بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ زیاد دە‌كات.

٤- خواردنی ژە‌مە‌كان بە‌ خێرایی: نان خواردنی خێرا ئە‌گە‌ری توشبون بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ زیاد دە‌كات بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی ڕێژە‌ی دە‌ردانی ھۆرمۆنی نۆربینفرین زیاد دەكات كە‌ دە‌بێتە‌ گۆی بە‌رز بوونە‌وە‌ی پە‌ستانی خوێن.

٥- زۆر خواردنە‌وە‌ی مە‌ی و ئە‌و خواردنە‌وانە‌ی كافاین لە‌ پێكھاتە‌كە‌یدا ھە‌یە‌ ئە‌گە‌‌ری توشبون بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ زیاد دە‌كات.


سەرچاوەکان



1062 بینین