نیشانەکانی جەڵتەی دڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-17:47:00 - کۆدی بابەت: 1313
نیشانەکانی جەڵتەی دڵ

ناوه‌ڕۆك

نیشانە‌كانی جە‌ڵتە‌ی دڵ

جە‌ڵتە‌ی دڵ یە‌ك لە‌و نە‌خۆشیە‌ كتوپڕانە‌یە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی  گیان لە‌دە‌ستدانی خە‌ڵك، بۆیە‌ دە‌ستخستن و زانینی نیشانە‌كانی جە‌ڵتە‌ی دڵ گرنگن. عارە‌قە‌ی سارد، ھە‌ست كردن بە‌ سووكی سە‌ر و بێحاڵی یە‌ك لە‌ نیشانە‌كانی جە‌ڵتە‌ی دڵن دێنە‌ ئە‌ژمار. بە‌پێی زانیاری پزیشكە‌كان جە‌ڵتە‌ی دڵ لە‌ ناكاو ڕوونادات، بە‌ڵكوو كۆمە‌ڵێك نیشانە‌ لە‌ماوە‌ی چە‌ند ھە‌فتە‌دا خۆیان دە‌ردە‌خە‌ن، بە‌ڵام زۆربە‌ی خە‌ڵك لێی كە‌متە‌رخە‌من و جە‌ڵتە‌ی دڵ لای ژنان و پیاوان پێكە‌وە‌ جیاوازیی ھە‌یە‌.

ڕشانە‌وە‌: ھە‌ندێ جار جە‌ڵتە‌ی دڵ لە‌گە‌ڵ گرفتی ھە‌ناسە‌دان، دە‌زگای ھە‌رس، ژانی گە‌دە‌ و حاڵە‌تی ڕشانە‌وە‌ سە‌ر ھە‌ڵدە‌دات، ھە‌رچە‌ند ئە‌م نیشانانە‌ زۆر لە‌ سە‌دا سە‌د دە‌ربڕی جە‌ڵتە‌ی دڵ نین، بە‌ڵام دە‌بێ لە‌بە‌ر چاو بگرین و بە‌تایبە‌ت ئە‌و كاتانە‌ی لە‌ناكاو ڕوو دە‌دە‌ن.
ژانە‌ لاجانگ، گوێ و مل و شانە‌، ژانو ھە‌ست كردن بە‌ زە‌خت و ژان ولە‌ لاجانگ و گوێ دە‌كرێ لە‌ نیشانە‌كانی جە‌ڵتە‌ی دڵ بێت، ھە‌ندێ لە‌ نە‌خۆشە‌كانیش نیشانە‌ گەلی وە‌ك ژانە‌ مل و باسك و ئانیشك ئازموون دە‌كە‌ن.

ماندویە‌تی زۆر: ماندویە‌تی زۆت و درێژخایە‌ن، لە‌ نیشانە‌كانی دیكە‌ی جە‌ڵتە‌ی دڵن، توێژینە‌وە‌كان دە‌ریانخستوە‌ كە‌ ٧٠٪‏ی ژنانی توشبوو بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ توشی ماندویە‌تی زۆر چە‌ند حە‌فتە‌ی دە‌بن.
مە‌بە‌ست لە‌ ماندویی زۆر، بێھێزی و بە‌مانی وزە‌یە‌.

گرفتی ھە‌ناسە‌دان: نە‌گە‌یشتنی خوێنی پێویست بۆ دڵ، واتە‌ نە‌گە‌یشتنی وزە‌ی پێویست بە‌ دڵ كە‌ ئە‌م كارە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی گرفتی ھە‌ناسە‌ و كە‌ بە‌شێوە‌ی لە‌ناكاو سە‌رھە‌ڵدە‌دات و زیاتر ئە‌و كاتانە‌ دە‌ردە‌كە‌وێت كە‌ كە‌سە‌كە‌ لە‌ حاڵی پشودان دایە‌ و چالاكی نییە‌. 

خە‌واڵوی یان بێخە‌وی: ھە‌ندێ كە‌س، ماوە‌یە‌كی كە‌م پێش جە‌ڵتە‌ی دڵ، تووشی خە‌واڵویی زۆر، یان بە‌ پێچە‌وانە‌وە‌ بێخە‌وی دە‌بن. 
نیشانە‌كانی ھاوشێوە‌ی ھە‌ڵامە‌ت: ئارە‌قە‌ی سارد، ھە‌ست كردن بە‌ سووكی لە‌ش لە‌ سە‌ر و بێحاڵیش دە‌كرێ  وە‌ك نیشانە‌كانی جە‌ڵتە‌ی دڵ بێنە‌ ئە‌ژمار.
لێدانی توند و ناڕێك و پێكی دڵ: ئە‌گە‌ر بێ ئە‌وە‌ی كارێكی قورس ئە‌نجام بدە‌ن، ھە‌ست بە‌ زە‌خت و قورسی دە‌كە‌ن لە‌سە‌ر قە‌فە‌سە‌ی سینگ دە‌كە‌ن كە‌ ئە‌مانە‌ وە‌ك نیشانە‌ ناسراوە‌كانی جە‌ڵتە‌ی دڵ دێنە‌ ئە‌ژمار.


ھە‌ست كردن بە‌ قورسی كێش و زە‌خت گوشاری زۆر بۆ قە‌فە‌سە‌ی سینگ: زۆرێك لە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ تووشی جە‌ڵتە‌ی دڵ دە‌بن، ھە‌ست بە‌ گوشار و قورسی زۆر لە‌سە‌ر  سینگی خۆیان دە‌كە‌ن. ھە‌ندێ جار ئە‌م نیشانانە‌ قرژە‌ و سووتانە‌وە‌ دڵیشی لە‌گە‌ڵە‌. سوودە‌كانی ڕێحان بۆ كرداری ھە‌رس و كە‌تان بۆ ڕێخستنی ھۆرمۆن.


سەرچاوەکان



1886 بینین