شۆفێران زیاتر تووشی جەڵتە دەبن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-17:51:00 - کۆدی بابەت: 1314
شۆفێران زیاتر تووشی جەڵتە دەبن

ناوه‌ڕۆك

شۆفێران زووتر توشی جە‌ڵتە‌ دە‌بن

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ ئاشكرای كردووە‌ شۆفێرانی ئۆتۆمبێل و دانیشتن لە‌نزیك تە‌لە‌فزیۆن مە‌ترسی توشبوون بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ زیاتر دە‌كات.
ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌ك سە‌بارە‌ت بە‌ ھۆكارە‌كانی جە‌ڵتە‌ی دڵ دە‌ریدە‌خات ٢٧٪‏ی ئە‌و كە‌سانە‌ی تە‌لە‌فزیۆن و ئۆتۆمبێلیان ھە‌یە‌، زیاتر مە‌ترسی جە‌ڵتە‌ی دڵیان لە‌سە‌رە‌. 
ئاماژە‌ی بە‌وە‌شكردووە‌، ئە‌م دوو ئامرازە‌ سە‌رە‌كییە‌ی ژیانی مرۆڤ دوو ھۆكارە‌ كە‌ چالاكی مرۆڤ كە‌مدە‌كە‌نە‌وە‌. 
لە‌م توێژینە‌وە‌یە‌دا توێژە‌ران بە‌ چاودێریكردنی زیاتر لە‌ ٢٤ ھە‌زار كە‌س لە‌٥٢ وڵاتی جیھان ئە‌نجام دراوە‌.
ماڵپە‌ڕی (دی پی ئە‌ی) بڵاویكردووە‌تە‌وە‌ توێژە‌ران ئە‌وە‌یان بۆ كردووە‌تە‌ چالاكی ئاسایی كە‌ لە‌كاتی بە‌تاڵیدا دە‌كرێت، مە‌ترسی تووشبونی جە‌ڵتە‌ بە‌ ڕێژە‌ی ١٣٪‏ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌ و وە‌رزشكردن لە‌ كاتی دە‌ست بە‌تاڵیدا ڕێژە‌كە‌ بۆ ٢٤٪‏ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



278 بینین