سەد کەسەکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-00:30:00 - کۆدی بابەت: 1343
سەد کەسەکە

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

باس لە گروپێک ئەکات کە لە جەنگێکی ناوکی ڕزگاریان بووە . ئەم گروپە لە هەسارەیەکی دەستکرد ئەژین بە ناوی "ئارک-The Ark" و لە دوای 97 ساڵ بڕیارە بگەڕێنەوە بۆ سەر زەوی لەدوای ئەوەی بەهۆی جەنگێکەوە وێران بووە و ژیانی تیا نەماوە.
 
"سەد کەسەکە-The 100" زنجیرەیەکی تەلەفیزۆنی زانستی خەیاڵی دوای جەنگێکێ ناوکییە لەلایەن "جەیسن ڕۆسنبێرگ"ەوە نوسراوە کە لە ڕۆمانێکی نوسەری ئەمریکی "کاس مۆرگان"ی هەمان ناوی سەد کەسەکەوە وەریگرتوە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی (2014) لە کەناڵی "The CW" پەخشکراوە.
 
زنجیرەکە باس لە گروپێک ئەکات کە لە جەنگێکی ناوکی ڕزگاریان بووە کە سەرەکیترینی گروپەکە "کڵارک گریفن" و "فین کۆڵینز" و "بێڵەمی بڵەیک" و "ئۆکتەیڤیا بڵەیک" و "جاسپەر جۆردن" و "مۆنتی گرین" و "ڕەیڤن ڕەیەس" و "جۆن مۆرفی" و "وێڵز جاها"ن. ئەم گروپە لە هەسارەیەکی دەستکرد ئەژین بە ناوی "ئارک-The Ark" و لە دوای 97 ساڵ بڕیارە بگەڕێنەوە بۆ سەر زەوی لەدوای ئەوەی بەهۆی جەنگێکەوە وێران بووە و ژیانی تیا نەماوە.
 
چەند کەسایەتیەکی تری لاوەکی هەن ئەوانیش: "د.ئابی گریفن(دایکی کڵارک)" و "مارکەس کەین" و "سڵەونیەس جاها(باوکی وێڵز)"ن. دوای شەش وەرز لە بەرهەمهێنانی زنجیرەکە و لە ساڵی 2019 بڕیار درا کە وەرزی حەوتەم بەرهەم بهێنرێت کە کۆتا وەرزی زنجیرەکە ئەبێت.
 
کاری وێنەگرتن بۆ زنجیرەکە لە شاری ڤانکۆڤەر کراوە. کاری بەرهەمهێنان لە ساڵی 2013وە دەستی پێکردوەو هەتاکو ئێستاش بەردەوامە. زمانی "Trigedasleng" کە لە زنجیرەکەدا زمانی "زەمینیەکان-Grounders" بوو، لەلایەن نوسەری ئەمریکی "David J. Peterson"وە داهێنراوە و دروستکراوە کە هەر ئەم نوسەرە بو زمانی بەناوبانگی "دۆسراکی" و "ڤالێریانی" بۆ زنجیرەی "یاری تەختە پاشاییەکان" GOT" داهێنا.
 
زمانی زەمینیەکان بە گوێرەی ئەوەی کە 97 ساڵ تێپەڕیوە بەسەر جەنگەکەدا ئەمەش کاتێکی کەمە بۆ ئەوەی زمانێک بە تەواوەتی بگۆڕێت، تەنها وەکو گەشەکردن و گۆڕانێکی زمانی ئینگلیزی دەرەکەوێت. زنجیرەکە لە ڕۆڵگێڕانی هەریەک لە ئەکتەرانی سەرەکی "بۆب مارلی" و "ئێلیزا تەیڵەر" و "ماری ئەڤگێرۆپەوڵیس" و "لیندسی مۆرگن" و " ڕیچارد هارمۆن" و "پەیگ تورکۆ" و "کریستۆڤەر لارکین" و "ئیسایا واشینتۆن" و "ڕیکی ویتڵ" و "دێڤن بۆستیک" و "تۆماس میکدۆڵن" و "تاسیا تێلس" و "ئەلیسیا دێبلامکاری" و "ئادینا پۆرتەر"ـە.

بەژداربووان

بۆب مۆڕلێی لە ڕۆڵی بێلامی بلەیک
 
ماری لە ڕۆڵی ئۆکتیڤا بلەیک
 
ئیلیزا تایلەر لە ڕۆڵی کڵاڕک
 
شانۆن کۆ لە ڕۆڵی جۆردان
 
تاسیا تێڵس لە ڕۆڵی ئێکۆ
 
چۆکو لە ڕۆڵی گابرێل سانتیاگۆ
 
شێڵبی لە ڕۆڵی هۆپ دیۆزا
 
ڕیچارد هارمۆن لە ڕۆڵی جۆن مۆرفی
 
لیندسێی مۆرگان لە ڕۆڵی ڕاڤین


سەرچاوەکان



2704 بینین