هەندێک خۆراک بۆ تەندروستی سێکسی گرنگن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-21:11:00 - کۆدی بابەت: 1362
هەندێک خۆراک بۆ تەندروستی سێکسی گرنگن

ناوه‌ڕۆك

ھە‌ندێك خۆراك بۆ تە‌ندروستی سێكسی گرنگن

بێگومان خۆراك زۆر كاریگە‌ری لە‌‌سە‌ر  تە‌ندروستی ھە‌یە‌ لە‌ ھە‌موو ڕویە‌كە‌وە‌، ئایا باری دە‌روونی بێت یان نە‌خۆشییە‌كان یاخود لایە‌نی سێكسی، ھاوسە‌ران  پێویستە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی تایبە‌تی گرنگی بە‌ لایە‌نی سێكسیان بن و ئاگاداری جۆری خۆراكیان بن.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌كی پزیشكانی ئە‌ڵمانیا كە‌ لە‌ پێگە‌ی «arrajol» بڵاوكراوە‌تە‌وە‌، ئە‌م خواردنانە‌ كاریگە‌ری پۆزە‌تیڤی ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر تە‌ندروستی سێكسی پێویستە‌ لایە‌نی كە‌م ڕۆژانە‌ یە‌ك یە‌ك لە‌و خۆراكانە‌ بخورێت.
١- سپناخ بە‌تایبە‌تی و سە‌وزە‌وات دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ مە‌گنسیۆم كە‌ بۆ خوێنبە‌رە‌كان بە‌سوودە‌، بە‌تایبە‌ت لە‌ڕووی تە‌ندروستی سێكسیە‌وە‌.

٢- چا بە‌ھە‌مان شێوە‌ ماددە‌یە‌كی تێدایە‌ بە‌ناوی «كایتیشن» بە‌رپرسە‌ لە‌ لایە‌نی دە‌روونی و ھە‌ستە‌وە‌رە‌كانی مێشك و چالاككردنی خوێن و تاوانای سێكسی بە‌ڵام چای كیس و ئامادە‌كراوە‌كان ناگرێتە‌وە‌.

٣- پرتە‌قاڵ یە‌كێكە‌ لە‌ میوە‌ كاریگە‌رە‌كان بە‌ھۆی بوونی بڕێكی زۆری ڤیتامین سیە‌وە‌، زۆر بە‌سوودە‌ بۆ تە‌ندروستی سێكسی.

٤- ھێلكە‌ بڕێكی زۆر ڤیتامین بی٦ و بی٥ تێدایە‌، كە‌ زۆر بە‌سوودە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی دوودڵی و یە‌كسانی ھۆرمۆنە‌كان.

٥- فاسۆلیای سور دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ پرۆتین و پە‌ستانی خوێن كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، ھە‌روە‌ھا بڕێكی زۆر ماددە‌ی ڕیشاڵی تێدایە‌ یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن و یە‌كسانكردنە‌وە‌ی لێدانە‌كانی دڵ.

٦ سیری عە‌جە‌م یارمە‌تی بە‌رزكردنە‌وە‌ی ئاستی ھۆرمۆنی «تیستوستیرون» دە‌دات لە‌ خویێندا، كە‌ ھاوكارە‌ بۆ بە‌رزكردنە‌وە‌ی تونای سێكسی.

٧- گوێچكە‌ ماسی كە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ خۆراكە‌ ئاویە‌كان و بڕێكی زۆر ماددە‌ی كانزای تێدایە‌، ئارە‌زوی سێكسی بە‌شێوە‌یە‌كی زۆر كاریگە‌ر بە‌رزدە‌كاتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1339 بینین