ڕزگارت دەکات لە چەوری ورگ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-20-16:26:00 - کۆدی بابەت: 1437
ڕزگارت دەکات لە چەوری ورگ

ناوه‌ڕۆك

ڕزگارت دە‌كات لە‌ چە‌وری ورگ

جوانی و ڕێكی لە‌شولار و كێشی گونجاو زۆر گرنگە‌، بە‌ڵام كە‌سانێك ھە‌ن بە‌ھۆی زیاد خۆری یان خواردنی ناتە‌ندروست و زۆر ھۆكاری دیكە‌ چە‌وریە‌كی زۆر لە‌ لە‌شیاندا كۆدە‌بێتە‌وە‌ بە‌تایبە‌ت چە‌وری ورگ كە‌ لە‌ ئە‌نجامی خواردنی چە‌وری و شە‌كری زۆر دروست دە‌بێت، ئە‌مە‌ش شێوە‌یە‌كی ناشرین دە‌بە‌خشێت بە‌ لە‌شی مرۆڤ.
ڕە‌نگە‌ قە‌ڵە‌وبوون ئاسان بێت، بە‌ڵام دابە‌زاندنی كێش ھێندە‌ ئاسان نیە‌ بە‌تایبە‌ت ورگ  بۆ ئە‌وە‌ی ئاسنتر لە‌ چە‌وریە‌كانی ورگ ڕزگارت بێت، ئە‌م خواردن و خواردنە‌وانە‌ ھە‌ڵبژێرە‌.

١- چای سە‌وز بڕێكی زۆر پێكھاتە‌ی دژە‌ ئۆكسانی تێدایە‌، كە‌ كاردە‌كات بۆ رووبە‌ڕوبونە‌وە‌ی چە‌وری، ئە‌گە‌ر لیمۆیە‌كی لە‌گە‌ڵ تێكە‌ڵ بكە‌یت كاریگە‌ریە‌كی زیاتر دە‌بێت.
٢- زە‌نجە‌فیل باشترین یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ خێراكردنی كرداری ھە‌رس و ڕزگاربوون لە‌ چە‌وری، خواردنی لە‌دوای ژە‌مە‌ خۆراكییە‌كان كاریگە‌ری باشی دە‌بێت و ڕێگە‌ لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی چە‌وری دە‌گرێت، ئە‌گە‌ر دارچینی تێكە‌ڵ بكە‌یت باشترە‌.
٣- ئە‌نە‌ناس ماددە‌ی پڕۆمیلانی تێدایە‌، یارمە‌تیدە‌رە‌ بێ توانە‌وە‌ی چە‌وری لە‌ش، ڕۆژانە‌ خواردنە‌وە‌ی لە‌سە‌ر گە‌ددە‌ی خاڵی سوودێكی باشی دە‌بێت.
٤- سێو باشترین جۆری میوە‌یە‌ و ڕێژە‌یە‌كی زۆر ڕیشاڵی تێدایە‌ لە‌گە‌ڵ ماددە‌ی بكتین، كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی توانە‌وە‌ی چە‌وری بە‌تایبە‌تی لە‌ئاستی ورگ.


سەرچاوەکان



1066 بینین