گەلە ئەستێرەی ئەندرۆمیدا Andromeda

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-20-00:53:00 - کۆدی بابەت: 1451
گەلە ئەستێرەی ئەندرۆمیدا Andromeda

ناوه‌ڕۆك

گەلە ئەستێرەی ئەندرۆمیدا Andromeda

گەلە ئەستێرەی ئەندرۆمیدا نزیکترین دراوسێی گەلە ئەستێرەکەی ئێمەیە، ئەندرۆمیدا پتر لە دوو ئەوەندە و نیو ئەستێرەی تێدایە بە بەراورد بە لەگەڵ گەلە ئەستێرەکەی ئێمە کە پێی دەووترێت ڕێی کاکێشان.
گالاکسی یان گەلە ئەستێرەی ئەندرۆمیدا کە هەروەها بە M31 یان MGC224 یش ناسراوە نزیکترین گەلە ئەستێرەیە لە رێی کاکێشان، ئەندرۆمیدا پتر لە دوو ملیۆن و چوارسەد هەزار ساڵی تیشکی لە ئێمە دوورە، ئەندرۆمیدا گالاکسیەکی زۆر گەورەیە و تیرەکەی نزیکەی ٢٢٠ هەزار ساڵی تیشکیە. 
گالاکسی ئەندرۆمیدا دوورترین پەڵەی ڕووناکیە لە ئاسمان کە بە چاوی ئاسای مرۆڤ بێ تەلەسکۆپ بتوانرێت ببینرێت سەرەڕای ئەوەی کە پتر لە دوو ملیۆن و چوارسەد هەزار ساڵی تیشکی دوورە، بۆ بەراوردی ئەو دووریەش باشترە بزانین کە مانگ تەنیا یەک چرکەی تیشکی لە ئێمە دوورە.
لە ٢٥ ساڵی ڕابردوو ناسا چاودێری و لێکۆڵینەوەی زۆری ئەم گالاکسیە کردووە و بە پێی نوێترین زانیاریەکان بارستەکەی پترە لە ١٠٠٠ ملیار ئەوەندەی بارستەی خۆر (واتە بارستەکەی ١٠٠٠ ملیار ئەستێرەی ئاسای کە دەکاتە یەک ترلیۆن)، تا لە چەقی گالاکسیەکەش نزیک ببینەوە چڕی ئەستێرەکان زۆرترە بۆیە چەقەکەی زۆر ڕووناکتر دەردەکەوێت، هەروەها لە چەقی ئەندرۆمیدا کونێکی ڕەش Black.Hole ی زۆر زەبەلاح هەیە کە بارستەکەی پترە لە ٢٠٠ ملیۆن ئەوەندەی بارستەی خۆر، ئێستا گەردوون ناسان لەو باوەڕەدان کە لە چەقی زۆربەی گالاکسیەکان بە گالاکسی ڕێی کاکێشانیشەوە بلاک هۆڵێکی زۆر گەورە و زەبەلاح هەیە.
ئەندرۆمیدا لەبەر گەورەی و زۆری  هێزی کێشکردنەکەی ١٤ گەلە ئەستێرەی بچووکی وەکو پاشکۆ هەیە کە گرگترینیان M32 و M110 ن.


سەرچاوەکان



781 بینین