هەسارەی موشتەری - ژوپیتەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-23-19:48:00 - کۆدی بابەت: 1509
هەسارەی موشتەری - ژوپیتەر

ناوه‌ڕۆك

هەسارەی موشتەری (جوپیتەر)

هەساریەی موشتەری گەورەترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە، تێکڕای تیرەکەی ١٣٩،٨٢٢ کیلۆمەترە کە دەکاتە ١١ ئەوەندەی تیرەی گۆی زەوی، بارستەکەی ٣١٧ ئەوەندەی بارستەی زەویە و دووریەکەی لە خۆر لە نێوان ٧٤٠ بۆ ٨١٦ ملیۆن کیلۆمەترە، بە ١١ ساڵ جارێک بە دەوری خۆر دەسوڕێتەوە، پێکهتاتەی توێکڵەکەی وەکوە گۆی زەوی بەردینی و ڕەق نییە بەڵکو لە گازی شل بۆوە پێک دێت و گازی میثان پێکهاتەی سەرەکیەتی، لەبەر ئەوە زۆر جار گەردوون ناسان بە دێو گازیەکە ناوی دەبەن، موشتەری بەرگە هەوایەکی چڕی هەیە کە زۆربەی پێکهاتەکەی گازی هایدرۆجین و هیلیۆنە.

هەسارەی موشتەری ٦٩ مانگ یان پاشکۆی هەیە، لەو ٦٩ مانگەی هەسارەی موشتەری ٥٣ یان تیرەکەیان نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر یان کەمترە، واتە زۆر بچووکن و لەوەتەی ساڵی ١٩٧٥ دۆزراونەتەوە.
بەڵام چوار لەو مانگانە گەورەن ناویان (ئایۆ، یۆڕۆپا، جانیمید، کالیستۆ) یە، کە لە گۆی زەویەوە بە تەلیسکۆپێکی بچووک و ئاسایی یان دوربینێکی باش دەبێنرێن و بە مانگەکانی گالیلۆ دەناسرێن چونکە ئەو زانایە ئیتاڵیە یەکەم کەس بوو ئەو مانگانەی دۆزیەوەی دوای ئەوەی لە ساڵی ١٦٠٩ تەلەسکۆپی داهێنا و ڕووی کردە هەسارەی موشتەری.
مانگی (جانیمید)یش گەورەترین مانگی هەسارەی موشتەریە هەروەها گەورەترین مانگە لە کۆمەڵەی خۆر و تیرەکەی ٥،٢٦٢ کیلۆمەترە، بۆ بەراورد مانگی زەوی تیرەکەی  تەنها ٣،٤٧٤ کیلۆمەترە.
هەسارەی موشتەری بە گەردەلولە گەورەکەی ناسراوە کە پێی دەوترێت پەڵە سوورە گەورەکە، ئەویش بریتییە لە گەردەلولێکی گەورە کە ماوەکەی سەدەها ساڵە بەردەوامە، بەڵام قەبارەکەی بە تێپەڕ بونی کات لەوەتەی سەدەی نۆزدەهەمەوە لە کەمبوونەوەدایە، دواجار کە پێوانە کراوە لە ساڵی ٢٠١٥ درێژیەکەی ١٦،٥٠٠ کیلۆمەتر و پانیەکەی ١٠،٦٤٠ کیلۆمەتر بووە.

 


سەرچاوەکان



4036 بینین