کەوتنە خوارەوەی هەسارۆکەکان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-23-23:04:00 - کۆدی بابەت: 1516
کەوتنە خوارەوەی هەسارۆکەکان

ناوه‌ڕۆك

کەوتنە خوارەوەی هەسارۆکەکان

لە گەردوون دوو پشتێنە هەیە کە هەر یەکەیان هەزارەها هەسارۆکەیان تێدایە و هەریەک بە خولگەیەکی تایبەت بە دەوری خۆر دەسوڕێنەوە، ئەو هەسارۆکانە زۆربەیان بە بەراوورد بچوکن، لەوانەیە تیرەکانیان لە چەند سانتیمەترێک بۆ چەند سەد مەترێک بن، هەندێکیشیان تیرەکانیان چەند کیلۆمەترێکن، دەیەها کیلۆمەتر یان چەند سەد کیلۆمەترێک دەبێت، گەلێک جار بە درێژای تەمەنی کۆمەڵەی خۆر ئەو هەسارۆکانە بە هۆی هێزی کێشکردنی هەسارە نزیکەکان لەوان بەردەبنەوە سەر ئەو هەسارانە یان سەر مانگ، هەندێکیشیان کاتێک لە خۆر نزیک دەبنەوە دەکەونە سەر خۆر، کاتێک بەردەبنەوە سەر هەسارەیەک، مانگ یان خۆر بەریەک کەوتن ڕوودەدات، ئەگەر بکەونە سەر هەسارەکان یان  مانگ ئەوا ووزەیەکی زۆر لە بەریەک کەوتنەکە دروست دبێت و بە ئەندازەی تەقینەوەیەکی گەورە بە پێی گەورەیی ئەو هەسارانە، بە پێی زانیاریەکان بەریەک کەوتنی یەکێک لەو هەسارانە بە گۆی زەوی کە تیرەکەی لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر بووە بەر لە پتر لە ٦٥ ملیۆن ساڵ بۆتە هۆی لەناوچوونی زۆربەی زیندەوەرانی ئەو کاتەی سەر زەوی بە داینەسۆرەکانیشەوە کە بۆ پتر لە ١٣٠ ملیۆن ساڵ گۆی زەویان تەنی بوو.


سەرچاوەکان



586 بینین