لەرز لێهاتن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-23:02:00 - کۆدی بابەت: 1563
لەرز لێهاتن

ناوه‌ڕۆك

لەرزین یاخود لەرز لێهاتن

هەست کردن بە ساردبوونەوە، ڕەنگ پەڕیوی پێست، بە یەکدا دانی ددانەکان، هەردەم بە لەرز دادەنرێت. زۆرجار بەدوای لەرز مرۆڤ تای لێ دێت، ئەم لەرزەش زۆرینەی جار نیشانەی توش بوونە بە نەخۆشییەک یاخود چڵک هەڵگرتنێک ئەگەر چی لە کاتی لەرزدا هەست کردن بە سەرما هەیە، بەڵام ئەم لەرزە بە تەواوی جیاوازە، کاتێک پلەی گەرمای هەوا لە دەوروبەردا دەگۆڕێت. لەرزی ڕاستەقینە بەهۆی چونە ناو لەشی بەکتریا یاخود کردم یاخود ڤایرۆسەوە و چوونە ناو خوێنی لەش هەمان ئەو ڤایرۆس و بەکتریایانە دروست دەبێت. لەوانەشە بەهۆی چەند هۆکارێکی دیکەشەوە ئەم لەرزە ڕووبدات، لەوانە، بەهۆی وەرگرتنی خوێن. لەرز زۆرجار بەهۆی ئەم نەخۆشیانەوە ڕوودەدات کە بریتین لە: ئەنفلۆنزا، مەلاریا، حصبة، سیل، تای بە توندی، ئیلتیهابی سی، نەخۆشی پڕۆستات.


سەرچاوەکان



2388 بینین