مێخەکە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-16:58:00 - کۆدی بابەت: 1572
مێخەکە

ناوه‌ڕۆك

مێخەکە

مێخەکە ڕەق بوونی بەشێک لە پێستە کە بەهۆی فشار خستنە سەری بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ دروست دەبێت. ئەو شوێنەی پێست کە دەکەوێتە سەر ئێسکە بەرزەکان و جومگەکان زۆرتر تووشی مێخەکە دەبێت. مێخەکە بە ئەندازەی یەک سانتیمەتر دەبێت و پەستان خستنە سەری دەبێتە هۆی ئازارێكی زۆر. لە چارەسەری ئەم مێخەکەیەدا سەرەتا دەبێت هۆکاری توشکەری بدۆزرێتەوە پاشان نەهێلدرێت وەک پێڵاوی تەنگ. بۆ چارەسەری دەبێت ئەو قاچەی کە تووش بووە بۆ ماوەی ڕۆژێک ناوبەناو بۆ ماوەی (١٥) خولەک بکرێتە ناو ئاوەوە و بە بەرێکی تایبەت یان بە گوێزانێک بیتاشین، پاشان لە گیراوەیەکی کەسالیسیلیک و ئۆکسیدی لاکتکیک تێدا بێت بە شێوە ئامادەکراو لە دەرمانخانەکاندا هەیە و وەدەی فرۆشن  لەسەری دایدەنێین، بەو کارە پاش ماوەیەک (مێخەکە)ـکە لەناو دەچێت، ڕێگای تر بریتییە لە نەشتەرگەری و لابردنی ئەم مێخەکەیە.


سەرچاوەکان



4161 بینین