خاکی بوونی مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-21:04:00 - کۆدی بابەت: 1591
خاکی بوونی مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

خاکی بوونی مامۆستای سەرکەوتوو

پەروەرشیاری سەرکەوتوو هیچ کات شانازی بەو زیرەکی و لێهاتووەی خۆی لە بەردەم قوتابیان ناکات، نازیان بەسەر نافرۆشێت و خۆ بەگەورەزان نیە، کەسایەتی قوتابی ناشکێنێت و دەروونیان ئازار نادات، وەکو مرۆڤ ڕێزیان دەگرێت و هەڵس و کەوتیان لەگەڵ دەکات، لە ژوورەوە باسی مێژووی ڕابردووی خۆی ناکات و داستان و سەروەریەکانی خۆی ناکاتە بابەتی ناو پۆل، لە ناخەوە خۆی بە خزمەتکار دەزانێت و چاوەڕوانی سوپاسگوزاری ناکات، چونکە دەزانێت ئەم جۆرە کارانە هی مرۆڤی نەزان و ناڕۆشنبیرە، بە دەربڕینی ئەمانەی سەرەوە پلە و پایە و ڕێز و شکۆی دادەبەزێت، بەرەکەت لە فێربوون نامێنێ، ئەوانەی لە پۆلدا خەریکی باسکردنی خۆیانن لە ناخەوە هەست بە کەم و کوڕی خۆیان دەکەن، بە کردەوە ناتوانن خۆیان وەک مامۆستایەکی سەرکەوتوو نیشان بدەن، بۆیە پەنا بۆ ناساندنی خۆیان دەبەن لە لایەن خۆیانەوە، ئەگەر مرۆڤ ئەرکی خۆی بەبێ کەم و کوڕی ئەنجامدا، دڵسۆز و خەمخۆر و بەخشندە بوو، بە گوێرەی بەخشین و دڵسۆزی خۆی ڕێزی دەگیرێت و پلە و پایەی لە ناو قوتابخانە و هەم لە ناو کۆمەڵگا بەرز دەبێتەوە، نابێت مرۆڤ ڕێگا بەخۆی بدات بەهۆی زیرەکیەکەیەوە لە ژوورەوە خۆی بە گەورە بزانێت و بەرامبەرەکەی بە کەم و سووک سەیر بکات، چونکە بە دڵنیاییەوە هەڵوێستەکە پێچەوانە دەبێتەوە. 


سەرچاوەکان



1694 بینین