لایەنە گرنگەکانی کەسایەتی مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-22:21:00 - کۆدی بابەت: 1596
لایەنە گرنگەکانی کەسایەتی مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

لایەنە گرنگەکانی کەسایەتی مامۆستای سەرکەوتوو

مامۆستا پایەیەکە لە پایە هەرە گرنگەکانی سەرکەوتنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن، ئامادەکردنی مامۆستای بە توانا و لێهاتوو، خۆری ئاسۆ هەڵدێنێ و مژدەی سەرکەوتنمان بە گوێدا دەدات. بە پێچەوانەوە، لاوازی کەسایەتی مامۆستا و نزمی ئاستی پەروەردەیی و زانستی، هەنگاوەکانی پێشکەوتن ڕادەگرێت و بەربەستێکی گەورە پەیدا دەبێت لەبەردەم بە ئەنجام گەیاندنی ئەم پڕۆسەیە. ئەوانەی بیر لە پێشکەوتن دەکەنەوە، سەرەتا لە مامۆستاوە دەست پێدەکەن، کەسایەتی مامۆستا جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ کەسایەتیەکانی خاوەن پیشەکانی تر، چونکە ئەو پەروەرشیارە، پێشەواو ڕابەرە، بنیادنەری کەسایەتی مرۆڤە، ئامادەکاری مرۆڤی سودبەخشە بۆ داهاتوو، بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم ئەرکە پیرۆزە، پێویستە لە زۆر لایەنەوە مامۆستا خاوەنی کەسایەتیەکی تەواوبێت، زانایانی بواری پەروەردە ئاماژە بە زۆرێک لەو لایەنانە دەکەن کە پێویستە لە کەسایەتی مامۆستادا هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاسانی و بەبێ کێشە و گرفت سەرکەوتن لە پیشەکەیدا بە دەست بهێنێت. 


سەرچاوەکان



2249 بینین