بەڕێزی وهیمەت بەرزی لە مامۆستای سەرکەوتوودا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-00:11:00 - کۆدی بابەت: 1609
بەڕێزی وهیمەت بەرزی لە مامۆستای سەرکەوتوودا

ناوه‌ڕۆك

بەڕێزی وهیمەت بەرزی لە مامۆستای سەرکەوتوودا

ڕێزگرتن لە کەسایەتی و بۆچوونەکانی قوتابی، گوێگرتن لە ڕەخنە و پێشنیارەکان، وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی، هەستێکی پۆزەتیڤانە دروست دەکات لای قوتابی، بەرامبەر بە مامۆستا، لە پۆلدا پرسیارم زۆر لە قوتابیان کردووە کە کام مامۆستاتان خۆش دەوێت؟ وەڵامی زۆربەیان ئەوە بووە کە ئەو مامۆستایەی ڕێزمان دەگرێت و گوێمان بۆ دەگرێت و پرسیارەکانمان وەڵام دەداتەوە، وەک برادەرێک لەگەڵمان دەژی. ئەم ئاکارە قوتابی ڕازی دەکات و بەرزی کەسایەتی مامۆستاش ڕادەگرێت.
مامۆستا هەمیشە هیممەت بەرزە، خەریکی پێگەیاندنی خۆیەتی، ئاستەنگەکان ساردی ناکەنەوە و بەرەو هەڵدێری نابەن، بەڵکو بە پێچەوانەوە، مامۆستای سەرکەوتوو ئاستەنگەکان دەکاتە پەیژە و پایە، بۆ گەیشتن بە سەرکەووتن و گەیشتن بە ئامانجەکانی، ئەمەش وا بە ئاسانی نایەتە دی، بەڵکو بەردەوام پێویستی بە پێگەیاندنی خود و هاموشۆی زانایان هەیە، هەر وەک شێخی گەیلانی دەفەرمووێ (سیروا مع الهمم العالیة) لەگەڵ هیممەت بەرزان بە ڕێگادا بڕۆن، ئەوان دەبنە داینەمۆی بەردەوامی تۆ، کەسانی تەمبەڵ و بێ هیممەت، دەبنە گەورەترین بەربەست لەبەردەم بەردوام بوونی تۆ، ساردت دەکەنەوە و لە ئامانجە ڕاستەقینەکەی خۆت دوورت دەخەنەوە.


سەرچاوەکان



1848 بینین