ئایا شیری دایک بەسە بۆ گەشەی کۆرپە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-01:26:00 - کۆدی بابەت: 1616
ئایا شیری دایک بەسە بۆ گەشەی کۆرپە

ناوه‌ڕۆك

ئایا شیری دایك بە‌سە‌ بۆ گە‌شە‌ی كۆرپە‌

بە‌گوێرە‌ی توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێی پزیشكانی كە‌نە‌دا، ئە‌و منداڵانە‌ی تە‌نیا شیری دایكیان دە‌خۆن، بڕێكی كە‌متر ڤایتامین «D» وە‌ردە‌گرن و تووشی كە‌می ڤیتامینە‌كە‌ دە‌بن.
د. ژۆناسۆن ماگویر، پزیشكی منداڵان لە‌ نە‌خۆشخانە‌ی مایكل لە‌ كە‌نە‌دا دە‌ڵێت ھە‌رچە‌ندە‌ منداڵێك ماوە‌ی شیر پێدانی سروشتی درێژتر بێت، ئە‌گە‌ری توشبوونی بە‌ كە‌می ڤیتامین «D» زیاتر دە‌بێت، تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر خواردنی دیكە‌ش بخوات.
كۆمە‌ڵە‌ی پزیشكانی منداڵانی كە‌نە‌دی پێشنیاز دە‌كە‌ن ئە‌و منداڵانە‌ت تە‌نیا شیری سروشتی دایك دە‌خۆن، لە‌ ساڵی یە‌كە‌می تە‌مە‌نیاندا، بە‌شێوە‌ی پاڵپشتیكە‌ر ڤایتامین «D» وە‌ربگرن، ئە‌مە‌ش چونكە‌ شیری سروشتی دایك بڕی پێویست ڤایتامینە‌كە‌ی تێدانییە‌، ئە‌و كۆمە‌ڵە‌یە‌ ڕوو یكردە‌كاتە‌وە‌ كە‌ ناڵێن شیری سروشتی دایك سە‌رچاوە‌یە‌كی گرنگی ڕە‌گە‌زە‌ كانزاییە‌ خۆراكییە‌كان نییە‌، بە‌ڵام دە‌ڵێت گە‌شە‌ی ئێسك و ددانە‌كان لە‌ساڵی یە‌كە‌می تە‌مە‌ندا زیاترە‌، بۆیە‌ پێویستی ڤیتامینە‌كە‌ش لە‌م قۆناغە‌دا زۆرترە‌، بە‌تایبە‌ت لە‌و ناوچانە‌ی لە‌ ھێڵی ئیستیوائیە‌وە‌ دوورن و تیشكی خۆر كە‌متر لێیان دە‌دات.
ئە‌كادیمیایی پزیشكانی منداڵانیش دوادە‌كات منداڵان لە‌ ماوە‌ی شیرپێدانی سەروشتی ڤایتامین «D» وە‌ربگرن، تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر منداڵە‌كە‌ تە‌مە‌نی لە‌ ساڵێكیش زیاتر بێت، ھە‌ر پێویستی بە‌ ڤایتامینە‌كە‌ دە‌بێت.
دە‌ربارە‌ی خۆراكی منداڵیش، ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی ڕێنمای دایك و باوكان دە‌كات منداڵ لە‌ شە‌ش مانگی سە‌رە‌تای تە‌مە‌نی، تە‌نیا شیری دایكی پێبدرێت و دواتریش تاوە‌كو تە‌مە‌نی دوو ساڵی شیری دایك و خواردنە‌كانی دیكە‌ پێكە‌وە‌ بخوات.
ڤایتامین «D» خۆراكێكی پێویستە‌ بۆ گە‌شە‌ی تە‌ندروستی ئێسكە‌كان و ڕێكخستنی ھاوسە‌نگی كالسیۆم لە‌ خوێندا، سە‌رچاوە‌ی سە‌رە‌كی ڤایتامینە‌كە‌ تیشكی خۆرە‌ و بڕێكی كە‌میش لە‌ ھە‌ندێك لە‌ خۆراكە‌كانی وە‌ك ھێلكە‌ و ماسی دە‌ستبكە‌وێت، ھاوكات كە‌مبوونیشی دە‌بێتە‌ ھۆی ئێسكە‌نە‌رمە‌ و چە‌ندین نە‌خۆشیی دیكە‌ لە‌ منداڵان.


سەرچاوەکان



1224 بینین