نەخۆشییەکانی پووک

له‌لایه‌ن: - زانیاری - به‌روار: 2021-01-26-17:11:00 - کۆدی بابەت: 1640
نەخۆشییەکانی پووک

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشییەکانی پووک

لە زۆربەی تاکەکاندا گۆڕان لە باری قەتماغەکەدا ڕووو ئەدات (گۆڕان لە باری ترشی و تفتی) کە هۆکاری نیشتنی خوێیەکانی کالسیۆم و فۆسفۆرن لەسەر ڕووی قەتماغەکە، ئەم خوێیانەش لە ناو لیکدا هەن، بەم شێوەیە کلس دروست ئەبێت. هەندێ میکرۆب بە دروست کردنی ماددەی ئەندامی لە دروست بوونی کلسدا بەشداری دەکەن.

هەوکردنی پوک (پوکە سۆ)

کاتێک قەتماغەی میکرۆبی و کلس لە لێواری پووک دروست ئەبێت، پووک تووشی هەوکردن دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە کاتی دەم و ددان شۆریندا بە فڵچە و دەرمان خوێن بەربوون ڕووبدات، لە زاراوەی پزیشکی دداندا پێی دەگوترێ (gingivitis).

نەخۆشی پووک چۆن پەرە دەسێنێت؟

کاتێک کە کلس دروست بوو بە ئاسانی بەهۆی فڵچەوە لانابرێت وە لە لایەکی ترەوە ئەم کلسە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی زیاتری بەکتریاکان لەسەر ڕووی ددانەکان، بەم شێوەیە نەخۆشی پووک پەرە دەسێنێت.

هۆكارەكانی پەرەسەندنی پوكەسۆ

هەندێ لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پەرەسەندنی پوکە سۆ بریتین لە:

  1. نەخۆشییە کۆئەندامییەکان وەک شەکرە.
  2. هەندێ دەرمان وەک دایفینایل هاینتویین (فینی تویین) کە لە چارەسەری پەرکەمدا بەکاردێت.
  3. هەندێ هۆرمۆن وەک پرۆجیسترۆن کە لە کاتی سک پڕیدا زیاد دەکات.
  4. هەندێ بڕوایان وایە جگەرە کێشان و قەلەکی پوکە سۆ زیاد دەکەن.

پوکە سۆ و کاریگەری لەسەر لەق بوونی ددان

لەگەڵ دروست بوونی قەتماغەی میکرۆبی و کلس وە سەرداننەکردنی نەخۆش بۆ لای پزیشکی دەم و ددان بۆ مەبەستی لابردنی کلسی نیشتوو لەسەر ڕووی ددانەکان و چاک بوونەوەی پووکە سۆ، پوکە سۆ دەبێتە پوکە سۆیەکی درێژخایەن بە تێپەڕبوونی کات بەشێک لە شانەکانی پووک لەناودەچێت ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە پوک کە ئاسایی پێویستە بە ڕووی ددانەکەوە بچەپسپێت لێی جیا بێتەوە، ئەگەری زیاتر دروست بوونی قەتماغەی میکرۆبی و کلس لەسەر ڕووی ڕەگی ددانەکان.
بە زیاد بوونی کلس و جیابوونەوەی پوک لە ڕووی ددانەکان لە ئەنجامی پەرچە کرداری سۆ وە بەرگری لەش بەهۆی بوونی میکرۆب وە چالاک کۆئەندامی بەرگری لەش. ئێسکی چوار دەوری ددانەکان لەناو دەچێت و لە ئەنجامی ئەمەش ددانەکان لەق دەبن.

وەرەمی سکپڕی

وەرەمی سکپڕی وەرەمێک و بەرزبوونەوەیەکی شانەی پووکە کە بە شێوەیەکی بڵاو لە مانگی سێیەمی سکپڕییەوە تا کۆتایی سکپڕی دەبینرێ. ئەم وەرەمە لەوانەیە لە ئەنجامی پەرچەکرداری خێرا بەرامبەر لێدانێکی هێواش و موزوعی دروست ببێت. لە کاتێکدا کە بەرزبوونەوەکە گەورە بوو وە ڕووی جەند ددانێکی داپۆشی و لە کاتی نان خواردندا ئازاد دروست بکات پێویستە لە کاتی سکپڕیدا بە نەشتەرگەری لاببرێت. بەڵام ئەگەر ئازاری دروست نەکرد لە کاتی نان خوارندندا دەتوانرێت نەشتەرگەرییەکە دوای ماوەی سکپڕی ئەنجام بدرێت. چونکە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا وەرەمەکە بۆ خۆی دوای منداڵ بوون لەناو دەچێت یان زۆر بچووک دەبێتەوە و لابردنی ئاسان دەبێت.


سەرچاوەکان

1692 بینین