ئیرهاب لە بونەوەردا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-20:11:00 - کۆدی بابەت: 1644
ئیرهاب لە بونەوەردا

ناوه‌ڕۆك

ئیرهاب لە بوونەوەر

  ئەگەر ئیرهاب بەو مانایەی (گۆڕانێکی توندوتیژ) بێت، ئەوا ساناتر لایەنی سەلبی و ئیجابیەکەی لە زەمان و زەمین و ئاڕاستەکەی دەردەکەوێ ... لەو بوونەوەرەدا (بە گەردوون و سروشت و کۆمەڵەوە) دوو جۆر یاسای گۆڕان هەیە، یەکەمیان گۆڕانی هێمن و پلە بە پلە هەمیشەییەکانن، دووەمیان توند و تیژ و لەناکاوەکانن، یەکەمیان زۆرە و دائیمە بەڵام دووەم چ لە گەردوون چ لە سروشتی خۆمان نمونەی دەگمەنی وەک: (ئەستێرە ڕەشەکان (الثقوب السوداء)، ئەستێرە نیوترۆنیەکان، سوپەرنۆڤا، ... تا دەگاتە گڕکان و بروسکە و لافاو و تەقینەوەکانی تر و گەردەلول و زەمین لەرزین و تاڤگەکان و ... هتد دەشتوانین ئەو دوو گۆڕانکاریە لە ڕەوتی ڕووبارێک دەرخەین کە چۆن بە ئاسایی خۆی هێمنانە و پلە بە پلە دەڕوا بەڵم ناوە ناوە لە ناکاو دەبێتە تاڤگە و کۆمەڵێک گۆڕانکاری خێراتر دروست دەکا، ئەو نموونە پڕ بە پێستی مێژووی کۆمەڵیشە کە چۆن مێژووەکەی وا هاتووە بە گۆڕانکاری هێواش و چەندایەتی و پلە بە پلەی و پەیژەیی شان بە شانی گۆڕانکاری چۆنایەتی ناکاو و توندەکان، جۆرەکانی جموجۆڵی ڕۆژانەی واقیع و کۆمەڵایەتی بریتییە لە گۆڕانکاری یەکەم، هەرچی گۆڕانکاری دووەمە (واتە توند و تیژەکان وەک : شۆڕشەکان و یاخی بوون و وەرگەڕان و جەنگ و تێک هەڵچونەکانە (بۆ زیاتر سەرنج بدە چەمکی شۆڕش لەو فەرهەنگەدا).


سەرچاوەکان



2009 بینین